شەڕی دۆبێردۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی دۆبێردۆ بەئینگلیزی (battle of doberdo)

یەکێکە لە خوێناویترین شەڕەکانی ناو جەنگی جیهانی یەکەم ئەو شەڕە لە ۱۹۱٦/۸/٦ لەنێوان هێزەکانی شانشینی ئیتاڵیا لەگەڵ هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا بوو. لەو کاتەدا نەمسا ـ هەنگاریا ببوونە یەک ئیمپراتۆریەت. شەڕی دۆبێردۆ لەنزیک شارۆچکەی گۆریزیا لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو. فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لویجی کاپێلۆ بوو وە فەرماندەی هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا ئارچک یوگن بوو.

دیمەنێک لەشەڕەکە

قەبارە هێزەکان[دەستکاری]

هێزەکانێ ئیتاڵیا پێکهاتبوون لە ٥٠هەزار سەرباز وە قەبارە هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا پێکهاتبوو لە ۲۰هەزار سەرباز.

ڕودانی شەڕەکە[دەستکاری]

لەبەرە بەیانی ڕۆژی ٦ئاب هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا دەستیانکرد بەتۆپ بارانکردنی هێزەکانی ئیتاڵیا تاوەکو پێش بەهێزی ئیتاڵیەکان بگرن لەوکاتەدا هێزەکانی ئیتاڵیا بوو بە چواربەش و پەلاماری هێزەکانی بەرامبەریان دا کە لەسەر خەرەندێک بوون، ئیتاڵیەکان بەیارمەتی هێزی پشتیوانی بگەنە هێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا لەسەر ڕوبەڕێکی تەخت هێندە لێک نزیک بوونەوە بە چەقۆ و دەمانچە شەڕیان دەکرد. ئیتاڵیەکان توانیان هێڵی یارمەتی لەهێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا ببچڕێنن و یارمەتی نەگەیشت بەهێزەکانی نەمسا ـ هەنگاریا بەمشێوەیە ئیتاڵیەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناو و توانیا دەست بەسەر شارۆچکەی گۆریزیا بگرنەوە. لەو شەڕەدا نزیکەی ۲۰هەزار سەرباز لەهەردوولا کوژران.

قەبارە زیانەکان[دەستکاری]

زیانەکانی ئیتاڵیا:

  • پێنچ هەزار کوژراو
  • ۸ هەزاڕ بریندار
  • ٥٦٠ دیل یان وونبوو

زیانەکانی نەمسا ـ هەنگاریا

  • ٣٥٠٠ کوژراو
  • ٤٦٠٠ بریندار
  • ۱۲۰۰ دیل یان وونبوو

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی