شێری شاخەکە (سیستەمی کارپێکەری)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێری شاخەکە یەکێکە لە زنجیرە وەشانەکانی سیستمی کارپێکەری و خێزانی OSX ی ئەپڵ وە بەوەشانی ١٠،٨ لەکۆنگرەی ئەپڵ ناسێنرا ، ئەم وەشانە لەڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە نرخەکەی ١٩،٩٩ دۆلاری ئەمریکی بووە کە پاڵپشتی سەکۆی x86-64 دەکا ، ئەم وەشانە پاڵپشتی ھەریەکە لە ئای ماک(٢٠٠٧) و ماک بووک (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٩) و ماک بوک پڕۆی (دەرچووی دوای ٢٠٠٧) و ماک بووک ئێری (دەرچووی دوای ٢٠٠٨) وە ماک پڕۆی (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٨) و ئێکس سێرڤی (دەرچووی ٢٠٠٩) دەکات ، بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕێ ئەپڵ ئەم وەشانەی تەنیا لە چوار ڕۆژدا زۆرتر لە ٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا یان داگیراوە.

نوێکاریەکان[دەستکاری]

  1. Reminder : دەتوانرێ وەک بیرھێنەرێک بەکاربێت ، پێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
  2. Game center : ئەمە بۆ کێبڕکرێکردن لە نێوان بەکارھێنەرانی ئەپڵ لە یاریە کان دا ، ێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
  3. Notification center:ئەمە بۆ ئاگادار کردنەوەی بەکارھێنەرەکەیە لەکاتی ھاتنی پۆستی ئەلیکتڕۆنی نوێ و پەیامەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەندان شتی تر ، ێشتریش بۆ سیستمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس ٥ وەشێنرابوو
  4. power nap: بۆ تازەکردنەوە (ئەپدەیت) بەکاردێت تەنانەت لەوکاتەی کۆمپیوتەرەکەت خەوتبێت (Sleep)
  5. Dictation: بۆ تایپکردنی ئەو قسانەی بەکارھێنەر دەیکات ((پاڵپشتی زمانە جیھانیەکان دەکات لەوانە ئینگلیزی))
  6. Auto save:زۆر کات خەریکی کارکردنی لەسەر پڕۆگرامێ بەڵام نەتوانیوە کرداری پاشەکەوت (Save) بە ئەنجام بگەیەنیت ئەوا بەھۆی ئۆتۆ سەیڤ خۆکارانە پاشەکەوتی دەکات
  7. Face Book and Twitter: دەتوانیت بەئاسانی سوود لەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتیە وەرگریت و بەکاریان بھێنیت

سەرچاوە[دەستکاری]

١)ماڵپەڕی ئەپڵ بابەتی Mountain Lion Downloads Top Three Million ٢)گۆڕانکاریەکانی شێری شاخەکە | ماڵپەڕی ئەپڵ