شینە بۆڵی
لەوانەیە ئەم وتارە لە https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20220302145632406724&lng=1 (دووپ دێت · کۆپی ڤایۆز) لەبەرگیرابێتەوە، لەوانەیە ئەم کارە دژی سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بێت. (کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤) |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ژیاننامەی شەهیدی سەرکردە شینەی بۆڵی
[دەستکاری]لەساڵی ۱۹۳۲ لەناوچەی بیتوێن لەبنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی عەشیرەتی ئاکۆ لەدایك بووە. هەر لەمنداڵیەوە فێری سەختیەکانی ژیان بووە لەگەڵ شاخ و کوێستانەکان.لەگەڵ پێگەیشتنی سەردەمی گەنجایەتیدا توندو تۆڵ و چالاکی پێوە دیار بووە.وەکەسێکی ئارام و خۆشەویست بوە.سەرەتای ژیانی چەکداری لەوەوە دەست پێدەکات کەهەستی بەرگری و قبوڵ نەکردنی غەدرو ستەمی تێدا بوە.چەند سەربازێکی ئێرانی لەکوێستانی حاجی ئۆمەران بەسەر مەڕوو ماڵاتیان دادە دەن هەرچی ئاژەڵیان هەیە دەیبەن. شەهید بەخۆیی و چەند کەسێك بەرگری لەماڵەکەیان دەکەن و دوو سەربازی ئێرانی بریندار دەکەن وەمەڕەکان دەگێڕنەوە لەدوای ئەم ڕوداوە بەڕێز عباس مامند ئاغا سەرۆك عەشیرەتی ئاکۆ سەرسام دەبێت پێی و زۆر خۆشی دەوێت وەپشتگیری لێدەکات وەلەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلول دەبێت بەپێشمەرگەو کەسێکی خۆڕاگروو بەردەوام و پشوو درێژ بووە .
شەهید شینەی بۆڵی.کەسایەتیەکی نەرم و نیان و شەڕزان و تفەنگ چی و شارەزایی هونەری سەربازی بووە بەهەموو قۆناغەکانی پێشمەرگایەتیدا ڕۆیشتوە هەروەها خاوەنی دابوو نەریتە بەرزەکانی کوردەواری بووە. سەرەتا لەبەر باری ژیانی خوێندەواری نەبووە بەڵام دواتر بەهەوڵی خۆی توانیویەتی خۆی فێری خوێندەواری بکات.هەمیشە بەرژەوەندی گشتی خستۆتە پێش بەرژەوەندی خۆی لەماوەی نێوان ساڵانی 1961- 1975.بەژداری هەموو ئەوداستان و نەبەردیانە کردوە کەلەناوچەکەدا ڕویان داوە خۆی کەسی دیاری بەرگری بووە لەوماوەیەدا چەندین داستانی نەبەردی تۆمارکردوە وەك داستانەکانی.ماکۆك.لوتکەی خانزاد.ماکۆکی دووەم.کلکەی نەمرود.هیزۆپ.قەرەداخ.شیشار.هەندرێن.کەخۆی یەێک لە دیاریترین کەسی ئەو داستانانە بووە خۆی تۆماری کردون.
دواپلەی لەشۆڕشی ئەیلولدا فەرماندەی بەتالیۆن بووە وەبڕیاری فەرماندەی هێزی بێتواتەی بۆدەردەچێت وەپەیوەندیەکی زۆر باشی لەگەڵ نەمر مەلا مصطفی و تەواوی لێپرسروانی شۆڕشی ئەیلولدا هەبووە.خەنجەرێك کەڕەمزی ئازایەتی و قارەمانێتی ئەم سەردەمەیە لەلایەن نەمر مەلا مصطفی پێشکەش بەشەهید دەکرێت لەدوای سەرکەوتنی داستانی ماکۆك لەگەڵ تێکچونی شۆڕش ئاوارەی ئێران دەبێت و دەبێت بەپەنا هەندە لەشارەکانی.شنۆ.مەراغە بابك.ئەزنە.تا مانگی 10.ساڵی 1975.هەر لەم ساڵەدا وەك عائیدون مەنفی باشوری عێراق دەکرێتەوە لەشاری دیوانیە ناحیەی سنیە گیرسایەوە ماوەی ساڵ و نیوێك لەوێ دەمێنێتەوە ئەوکات ڕژێم چەند جار لەدووی ناردوە ویستویانە مل بۆداواکارەکانیان بدات لەجاری یەکەمدا 99.پرسیاری لێدەکەن ئەویش بوێرانەو ڕاستگۆییانە وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە کەچەندین داستانی تۆمار کردوون.لەمانگی 3.ساڵی 1977 گەڕایەوە زێدی خۆی لەسەروچاوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی شۆڕش پەیوەندی پێوە کراو کەگەڕاوەتەوە نیشتیمان جارێکیتر چوەتەوە شاخ و لەڕیزەکانی بزوتنەوەی سۆشیالست درێژەی بەخەبات داوە لەدوای پەلاماری هەرتەل لەداستانە مێژووییەکەی سماقوڵی لە.1979.12.24.دا لەدوای شەڕێکی بێ وێنەدا دوای سەرکەوتنی خۆیی و دۆڕانی ڕژێم لەئێوارەی ئەو ڕۆژەدا شەهید کرا. هاوسەنگەرەکانی توانیان ئەو شەوە تەرمەکەی ببەن بۆشوێنێکی ئارام لەگردگۆران و پاشان لەڕۆژی.1979.12.25 لەئاپۆرای خەڵکێکی زۆری ناوچەکە توانرا تەرمی پیرۆزی لەزێدی خۆی لەسەروچاوەی بۆڵیان بنێژرێ. هەرچەندە ڕژێم ویستی بەرگری بکات و تەرمەکەی ببات بەڵام لەبەر زۆری خەڵکەکە نەتوانرا بیبات. لێرەدا شایەنی باسە کە کاک مامند ئاغا کوڕی عباس ئاغا هەوڵی زۆری بەناشتنی تەرمەکەیدا لەسەروچاوە.
شەهید شینەی بۆڵی هێمای سیمبولی دیاری گەلی کوردە کەلەقوڵایی هۆزێکی گەورەی ئاکۆیی دەرکەوتوە کەسەربەرزیە بۆخۆیی و خانەوادەکەیوو تەواوی میللەتی کورد.
- ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «شینە بۆڵی». Kurdipedia.org. لە 2024-12-26 ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20220302145632406724&lng=1