بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شکاویی باسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شکاویی باسک بریتییە لە شکانی ئێسکی باسک، دەبێتە ھۆی ئێش و ماسین. مەترسی پێکرانی پەی یان ڕەگی ھەیە. نەخۆشەکە دەشێ دەستی بە باسکییەوە بگرێت کاتێک دێت.

شکاویی قەدی باسک

جۆرەکانی:

  1. شکاویی نزیکینی باسک
  2. شکاویی قەدی باسک
  3. شکاویی دوورینی باسک

شکاویی نزیکینی باسک

[دەستکاری]

بریتییە لە شکانی بەشی نزیکینی باسک (proximal humeral fracture)

  • سێیەم باوترین شکاوییە
  • ڕێژەی تووشبونی ژنان و پیاوان “٢:١”ە
  • لە جوانان (گەنجان) دا گەرچی گوژمەیەکی (trauma) توند دەبێتە ھۆی شکاوییەکە، بەس لە زورھاناندا (بەتەمەن) کەوتنێکی سادە دەشێ بیشکێنێ.
  • باوترین پەی (nerve) کە بئازرێنرێ، پەیی کڵێشەیییە (axillary nerve)
  • گەر چەمەخوێنبەری باسکین (circumflex humeral artery) بئەنگێورێ، ئەوا تووشی شانەڕەشە (necrosis) دەبێت.

نیشانەکان

[دەستکاری]
  1. ئێش
  2. ماسین
  3. ھندکین (کەمبوونەوە)ی مەودای جووڵەی جومگە
  4. ئەرخوانیبوونی جێشکاوی

شکاویی قەدی باسک

[دەستکاری]

بریتییە لە شکانی قەدی باسک (Humeral shaft fracture)

  • لە جواناندا بەھۆی گوژمەی توندەوە دەشکێ، بەس لە زورھاناندا کەوتنێکی سادە، بە تایبەت ئەوانی پووکانەوەی ئێسکیان ھەیە، دەبێتە ھۆی شکان.

نیشانەکان

[دەستکاری]
  1. ئێش
  2. جووڵە لەدەستدان
  3. پەلی پێکراو شێوان (deformity)

شکاویی دوورینی باسک

[دەستکاری]

بریتییە لە شکانی بەشی دوورینی باسک (distal humeral fracture)

  • ١\٣’ی شکاوییەکانی ئەنیشک
  • لە پیاوی جوان (گەنج) و ژنی زورھاندا (بەتەمەن) باوە

نیشانەکان

[دەستکاری]
  1. ئەنیشکێشە
  2. ماسین

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.hopkinsmedicine.org/health/conditions-and-diseases/humerus-fracture-upper-arm-fracture
  2. https://en.wikipedia.org/wiki/Humerus_fracture