بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەیید ئەحمەد مەزڵووم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەييد ئەحمەد مەزڵووم : (١٩١٦ - ١٩٥٥) دەستی شیعر نووسینی ھەبووە و لێی بڵاوکردووەتەوە ، دیوانی شیعرەکانی لەچاپ دراوە .

سەرەتای ژیان و خوێندنی

[دەستکاری]
سەييد ئەحمەد مەزڵووم

سەیید ئەحمەد کوڕی سەیید محەمەدی بەنا و لە شێخانی بەرزنجەیە، ساڵی ١٩١٦ لە بەرزنجە لەدایک بووە. ساوایەکی حەوت ڕۆژە بووە کە دایکی مردووە و نەنکی بەخێوی کردووە. شەش ساڵان بووە کە چووەتە قوتابخانە. دوای چەند ساڵێک دەستی لێ ھەڵگرتووە و چووەتە حوجرەی بەرزنجە، لای حاجی شێخ ئەحمەد خوێندوویە. پاشان ڕووی کردووەتە سلێمانی و لە مزگەوتی (ھەمزاغا) لای مەلا محەمەد مستەفا کوردی و لە مزگەوتی (بنتەبەقی ھەرمنی) لای مەلا ڕەحیمی پەرخی تا زانستی سەرفی خوێندووە و ئیدی وازی لێ ھێناوە.[١][٢]

كوتاڵ فرۆشی

[دەستکاری]

لە چواردە ساڵییەوە لەبەر سەختیی ژیان، دەستی داوەتە کاسبی و کووتاڵ و وردەواڵەفرۆشی و دەستگێڕی لە ناوچەکانی شارەزوور و قەرەداخ و بەرزنجە و دەستمایەیەکی باشی پێکەوە ناوە. ئەمجا دووکانداریی کردووە.[١][٢]

شعر و ئەدەب

[دەستکاری]

دەستی شیعر نووسینی ھەبووە و لێی بڵاوکردووەتەوە ، دیوانی شیعرەکانی لەچاپ دراوە .[١][٢]

كۆچی دوای

[دەستکاری]

ڕۆژی ٩/٨/١٩٥٥ بە نەخۆشی لە نەخۆشخانەی سلێمانی کۆتایی بە ژیانی ھاتووە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ دیوانی مەزڵوم: سەید ئەحمەدی شێخ محمدی بەنا بەرزنجەیی، ئامادەکردن و پێداچوونەوە و پێشەکی ئومێد کاکەڕەش، چاپخانەی کارۆ - سلێمانی، ٢٠٠٥، ل٧-٨.
  2. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8002 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .