سەنھێدرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەنھێدرین
پەیوەستبوونجوولەکایەتی
وڵاتLand of Israel
جێگەی دەگرێتەوەGreat Assembly
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ٠٤٢٥

سەنھێدرین، وشەیەکی عیبرییە کە لە «سەندریۆن» (بە یۆنانی: synedrion) وەرگیراوە ھەروەھا (بە ئینگلیزی: The Great Sanhedrin)، و بە واتای وشەیی واتا «ئەوانەی پێکەوە دانیشتوون» و ڕەنگە بە واتای ئەنجومەنی پیران یان ئەنجومەنی موشێرییەکان بێت. ئەم ناوە لەلایەن جوولەکەکانەوە دانراوە لە سەردەمی بوونی مەسیح لەسەر زەوی وەک دادگای باڵای نەتەوەیی جوولەکەکان و وتەبێژی فەرمی گەلی جوولەکە بووە لە پێش ڕۆمەکان و لە حەفتا و یەک ئەندام پێکھاتبوو کە حەفتایان وەک ژمارەی ئەو پیرانەن کە یارمەتی موسایان دا، حەفتا و یەکەمیش سەرۆک کاھین یان کاھینی مەزنە و بەگشتی مافی یاسادانانی ھەبوو لە بڕیارە ئایینی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکاندا. بەڵام دوای ساڵی ٧٠ی زایینی، دوای وێرانبوونی ئورشەلیم و کۆچ و بڵاوبوونەوەی جوولەکەکان کارەکان وەستان.[١] [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hugh Chisholm (1911). Encyclopædia Britannica: a dictionary of arts, sciences, literature and general information. The Encyclopædia Britannica company. p. 403. Archived from the original on 2014-06-27. Retrieved 18 July 2011.
  2. ^ Nicholas Robert Michael De Lange; Jane S. Gerber (15 October 1997). The illustrated history of the Jewish people. Harcourt Brace. p. 79. ISBN 978-0-15-100302-0. Archived from the original on 2014-06-27. Retrieved 18 July 2011.