سی ئێن سی ئۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گڕووپی سی ئێن سی ئۆ (CNCO)لە کۆنسێرتی ٢٠١٩

سی ئێن سی ئۆ (CNCO) گرووپێکی کوڕانی ئەمریکای لاتینییە  کە بنکەکەی لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا یە.گروپەکە پێکهاتبوو لە ڕیچارد کاماچۆ، ئێریک برایان کۆڵۆن، کریستوفر ڤێلێز و زابدیێل دی خیسۆس؛ جۆیل پیمنتێل . گرێبەستێکی تۆمارکردنی پێنج ساڵەیانلەگەڵ کۆمپانیای سۆنی میوزیکی لاتین واژوکرد دوای ئەوەی بوونە ڕکابەری براوەی وەرزی یەکەمی لاباندا. گرووپەکە لەگەڵ ڕیکی مارتنگەشتێکیان ئەنجامدا. یەکەم گۆرانی و دووەم تاکە گۆرانییەکانیان "تان فاسیل" و "کویسیێرا"، کە هەر زوو دوای یەکەم دەرکەوتنیان، بەباشی هاتنە ناو ڕیزبەندی گۆرانیبێژە بەناو بانگەکان. یەکەم ئەلبوومی خۆیان بە ناوی پریمێرا سیتا لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە کەگۆرانییە بەناوبانگەکەی "Reggaetón Lento (Bailemos)"ی لەخۆگرتبوو.[١][٢][٣][٤]

گروپەکە دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆیان بە ناوی خۆیان لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ بڵاوکردەوە کە تاکە گۆرانییەکانی "Hey DJ" و"Mamita" و "Se Vuelve Loca"ی لەخۆگرتبوو. [٥]یەکەم ئەلبوومی EP یان Que Quiénes Somos کە تاکە گۆرانییەکانی "De Cero" و "Pegao" (بە بەشداری مانوێل توریزۆ) بوو لە 11ی تشرینی یەکەمی 2019 بڵاوکرایەوە، هەردوو ئەلبوومەکە بۆ یەکەمجار لەپلەی یەکەمی ئەلبوومە لاتینییەکان بوو وە  بیلبۆرد و 40 باشترین ئەلبوومەکانی جیهان .

لە ساڵی ٢٠٢٠  ئەلبوومەکەیان بەناوی Déjà Vu بڵاوکردەوە کە ئەلبوومێکی بەرگی بینراوی کلاسیکی پۆپی لاتینییە و سێ تاکە گۆرانی لەمانگی نۆڤەمبەرەوە تا مانگی کانوونی دووەم بڵاوکرایەوە. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢١، گرووپەکە ئەلبوومی LP یان بڵاوکردەوە.

لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٢ گروپەکە ڕایگەیاند کە جیا دەبنەوە بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر کاری سۆڵۆیان بێت بەڵام بۆ ماوەی ساڵ و نیوێکیتر وەک گروپێک بەردەوام دەبن. [٦]لە مانگی ئابی ٢٠٢٢، لە ساڵیادی بڵاوبوونەوەی یەکەم ئەلبوومی کوڕان، دوایین ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆیانبە ناوی XOXO بڵاوکردەوە، کە تاکە گۆرانییەکانی "Toa La Noche"، "La Equivocada" و "Pluton"ی تێدابوو، کە گۆرانیبێژیشاری مەکسیکی کینیا ئۆسی تێدابوو. کۆتا گۆرانی "La Ultima Canción" لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە، گروپەکە لە ١٧یتشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە فەرمی هەڵوەشایەوە.

گەلەری رەسمەکان[دەستکاری]

ڕیچاڵد کاماچۆ یەکێکە لە ئەندامانی گرووپەکە
ئێرێک برایان کۆڵۆن یەکێک لە ئەندامانی گرووپ
کریستۆڤەر ڤیڵێز
زابدیێل دی خێسۆس
جۆیل پیمنتێل

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "CNCO", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-28, retrieved 2023-12-17
  2. ^ "CNCO", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-28, retrieved 2023-12-17
  3. ^ "CNCO", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-28, retrieved 2023-12-17
  4. ^ "CNCO", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-28, retrieved 2023-12-17
  5. ^ "CNCO", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-28, retrieved 2023-12-17
  6. ^ "CNCO", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-11-28, retrieved 2023-12-17