سیستمی بەزەویکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیستەمی بەزەویکردنەوە ڕەوانە کراوە)


‌سیستمی بە زەویکردن بریتیە لە گەیاندنی تەنەکانی گریمانی ئەوەیان ھەیە بارگاوی ئەلکتریکی ببن ، بە زەوی بەھۆی کێبڵی‌ گەیەنەریکی بەھیز بێت وەک مس یا ئەلەمنیۆم . تەنەکە لەوانەیە بەشێک بێت لە یەکەیەکی ئەلکتریکی وەک مبەڕیدەی ھەوا، یەخچاڵ، ترانسفۆرمەر... وە یان بەشێکی نا ئەلکتریکی بێت وەک سینکی قاپ شتن، تانکی ئاو، کەتیبەی ئاسنی پێپلیکەکان....

بارگاوی بوون لەوانیە بەھۆی ئەلکتریکی کە ڕۆژانە بەکاری دەھێنین ، یان بە ھۆی ھەورەتریشکەوە بێت وە یاخود بەھۆی لێکخشاندنی بەردەوامی دوو ماتریاڵی جیاواز ( ئەلکتریکی ستاتیک) .

سودەکانی پاراستنی ژیانی مرۆڤ لە شۆکی ئەلکتریکی و مردن ، کەمکردنەوەی زیانی مادی کە زۆر جار دەنێتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە. ئەلکتریکی ستاتیک ترسی زۆری ھەیە لە زۆربەی کارە ئەلکترۆنیەکاندا . لە و شوێنانەی مادەکانی کە زوو کڵپە دەکەن بەکاردەھێنرێت وەک پترۆڵ خانە ئەگەر سیستمی بەزەویکردن نەبێت ئەگەری ئاگر کەوتنەوە زۆر زۆرە . لە زۆرشوێنی تردا کە مۆنیتەری ئەلکترۆنی بەکاردیت وەک ھۆلەکانی نەشتەرگەری، تاقیگاکان...ئەو سیستمە مەرجی سەلامەتی کارکردنە.

جۆرەکانی سیستمەکە زۆرن لەبەرئەوە تەنھا باسی شێوەکانی لە تۆڕی ئەلکتریکی ڤۆڵتیەی کەمدا دەکەین چونکە زۆرینەی خەڵک ڕۆژانە بەکاری دەھێنن، ووشەیەکی فەرەنسی‌ بۆ زەووی بەکاردێت " تێرا " یە پێویست دەکات لەم نوسینەدا بەکاری بھێنم لەبەر زۆر دووبارە بوونەوەی ووشەی زەوی بۆ ھاسانکردنی باسەکە ‌ ھەروەھا لە زۆربەی نوسینە پیشەییەکانی جیھاندا بەکاردێت بۆ ھەستکردن بەمانای ووشەکە وە جیاکردنەوەی مانای ووشەکە.

سیستمی بەزەویکردن بە پێی پێویستبوونی و جۆری کاری پاراستنەکەی وە نرخی تێچوونی سیستمەکە دیاری دەکرێت. بۆ نموونە لە ھۆڵی نەشتەرگەریدا بۆ کەمکردنەوەی ئەلکتریکی ستاتیک تۆڕێک یاخوود لەوحێک مسی تەنک ڕادەخرێت وە دەگەیەنرێت بە خاڵی زەوی (Earthing point) . لە بآڵەخانەیەکی چەند نھۆمیدا دەتوانرێت شیشی پایەکانی ڕۆچوون بۆ قووڵایی زەوی بەکاربھێنرێت بۆ خاڵی زەوی پیویست نەکات بە دروستکردنی خاڵی زەوی . بۆ پاراستن لە ھەورە تریشکە لە باڵەخانە بەرزەکان وە تاوەرە بەرزەکاندا سیستمی پاراستنی دژەھەورەتیشک بەکاردێت کە بەشێکی بریتیە لە خاڵی زەووی.

سیستمی بەزەوی کردن لە کوردستاندا ، بەشێوەیەکی زۆر لاواز پەیڕەودەکرێت دەتوانین بڵێین تەنھا لە بڕێک ھیجگار کەمی باڵەخانەکاندا ھەیە. ھۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ پێدانەگرتنی دەزگاکانی بەرپرسی سەلامەتی دەوڵەت لەسەر بوونی سیستمەکە وە بەکەم نرخاندنی سیستمەکە، لە پێش ھەمویانەوە، ووەزارەتی کارەبا وە بەشەکانی. دەکرێت بەشی گەیاندنی کارەبا ھەڵنەسێت بەگەیاندنی تەزوو تا دڵنیا نەبێت لە ئەنجامدانی سیستمی بەزەویکردن ، وە یاخود خۆیان لەگەڵ فەیز ونیوترەڵدا (ساردوگەرم وەک دەوترێت) خەتی بەزەویکردن بگەیەننە بەشداربووەکە و دڵنیایی بەکار‌ھێنانی بەدەستبھێنن.

یەکێک لەو سیستمی بەزەویکردنەی کە گونجاوە لەگەڵ تۆڕی کارەبای کوردستان سیستمی تێرا تێرایە (TT,کورتەیTera Tera). بە پێی ئەم سیستمە دووخاڵی بەزەوی کردن دەبێت ، یەکەمیان لەگەڵ ترانسۆرمەری گەڕەکەکاندا دادەنرێت وە دوەمیان لای بەشداربوەکە . زەوی بەینی ئەو دوخاڵە دەبێتە گەیەنەری نێوانیان لە کاتی گەیشتنی فەیز بە زەوی وەک دەڵێن شۆرتی کارەباییدا.

سەرچاوە :تەلارساز