بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سپیرێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سپیرێز وەشانخانەیەکی کوردییە لە دھۆک. سپیرێز کتێبی کورمانجی ھەم بە ئەلفوبێی لاتینی و ھەم بە ئەلفوبێی عەرەبی چاپ دەکات.

بەرپرسی سپیرێز نووسەر و ڕووناکبیر حافیز قازی و برێوەبەریشی موئەیەد تەیبە. وەشانخانەیی سپیرێز ساڵی ٢٠٠٢ەوە کاری خۆی دەست پێ کردووە. سپیرێز بە ھاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکات.

ھەندێک لە کتێبەکانی وەشانخانەی سپیرێز:

  • «فەرھەنگا کامێران» (فەرھەنگێکی کورمانجی-کورمانجی بە ئالفوبێی لاتینی)
  • «دیوانا فەقیێ تەیران» بە ئامادەکردنی سەعید دێرەشی (بە ئالفوبێی عەرەبیی کوردی)
  • «شەرەفناما شەرەفخانێ بەدلیسی» بە وەرگێڕانی دکتۆر م. س. جوما (بە ئالفوبێی لاتینی)
  • «الدور السمین فی شرحی مم و زین» شرۆڤە و وەرگێڕانی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بە زمانی عەرەبی.

گرێدەری دەرەکی

[دەستکاری]
  • [١] ماڵپەڕی دەزگای چاپ و وەشانی سپیرێز

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • وتاری Spîrêz، بەشداربووانی ویکیپیدیای کوردیی باکووری