سووڕی کارنۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سوری کارنۆ یان بزوێنەری کارنۆ"carnot engine" :- بریتیە لەو سوورەی کە وەکو بزوێنەرێک کار دەکات لە نێوان دوو پلەی گەرمی جیاوازدا ، یەکێکیان پەی گەرم بەرز \mathbf{T_h} وە ئەوی تریان پلەی گەرمی نزم \mathbf{T_c} , ئەم بزوێنەرە وەکو بزوێنەری سووتانی ناوەکی کار دەکات بەڵام بەو پەری چوستی واتا زۆربەی ھەرە زۆری ئەو گەرمیەی کە وەری دەگرێت دەیگۆرێت بۆ ئیش ئەوەی تری وەکو گەرمی دەداتەوە. شایەنی باسە داھێنەری ئەم سوورە ساوی سادی کارنۆیە کە ئەندازیارێکی فەرەنسی بوو لە ساڵانی ١٧٩٦-١٨٣٢ ز ژیاوە


پێکھاتەی سووری کارنۆت[دەستکاری]

سووری کارنۆت وەکو بزوێنەرێکی سادە وایە ، واتا پیستۆنێک لەناو لولەکێک ھاتوو چون دەکات ئەم سیستمە بە تەواوی لە دەوروبەری دابڕاوە واتا ووزە بۆ دەرەوە بە فیرۆ ناچێت، بەڵام بەوە جیا دەکرێتەوە کە مادە کار کردووەکە بریتیە لە گاز ، ھەروەھا سوورەکە پێک ھاتووە لە دوو کۆگای یەکێکیان ووزە دەبەخشێتە بزوێنەرەکە بە شێوەی گەرمی \mathbf{Q_h}ئەوەی تریشیان ووزە لە گازەکە وەردەگرێت بە شێوەی گەرمی\mathbf{Q_c} .


چۆنیەتی کارکردنی سورەکە[دەستکاری]

بزوێنەرەکە بۆ تەواو کردنی یەک سوور بە چوار ھەنگاو دا تێپەر دەبێت

ھەنگاوی یەکەم لەم ھەنگاوەدا پلەی گەرمی گازەکە بریتیە لە \mathbf{T_h} ، وە گازەکە بە شێوەیەکی ئایزۆسێرمەڵ ووزە بە شێوەی گەرمی \mathbf{Q_h} لە کۆگا گەرمەکە وەردەگرێت ،وە لەبەر ئەوەی کردارەکە ئایزۆسێرمەڵە بۆیە پلەی گەرمی گازەکە ناگۆرێت وە بە گوێرەی یاسای یەکەمی ثێرمۆداینامیک  \qquad \Delta E_{int}=0 ھەموو ئەو گەرمیەی وەری دەگرێت دەیکات بە ئیش و پاڵ بە پیستۆنەکە دەنێت \mathbf{Q_h}=-W

ھەنگاوی دووەم لێرەدا کۆگای ووزەکە لە بزوێنەرەکە جیا دەکەینەوە واتا ئەم ھەنگاوە ئەدیەباتیکیە واتا ووزە گواستنەوە بە شێوەی گەرمی روو نادات \mathbf{Q}=0، بۆیە گازەکە بەردەوام دەبێت لە پاڵ نان بە پیستۆنەکە ، ئەویش بە سوود بینین لەو ووزە ناوەکیەی کە ھەیەتی \mathbf{E_{int}} ، بە گوێرەی یاسای یەکەمی ثێرمۆداینامیک ئەگەر کردارەکە ئەدیەباتیک بوو ئەوا \qquad \Delta E_{int}=-W بۆیە پلەی گەرمی گازەکە دادەبەزێت بۆ \mathbf{T_c} .

ھەنگاوی سێیەم لەم ھەنگاوەدا سیستمەکە لەگەڵ کۆگای گەرمی مژ دادەنرێت کە گازەکە بە یارمەتی پیستۆنەکانی تر دەپەستێورێت ئەو ووزەیەی بۆی دروست دەبێتیەکەو سەر بە شێوەی گەرمی \mathbf{Q_c} دەیدات بە کۆگاکە , بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی گۆرانی پلەی گەرمی گازەکە ، کەواتا ئەم کردارەشیان ئایزۆسێرمەڵە ، ھەروەکوو ووتمان لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی ناگۆرێت بۆیە  \qquad \Delta E_{int}=0 ، وە \mathbf{-Q_c}=+W

ھەنگاوی چوارەم لەم ھەنگاوەدا ھەردوو کۆگاکە لا دەبرێن واتا \mathbf{Q}=zero واتا کردارێکی ئەدیەباتیکە و گازەکە بە یارمەتی پستۆنەکانی تر دەپەستێورێت ، بۆیە بە گوێرەی یاسای یەکەمی ثێرمۆداینامیک ئەم ئیشەی لەسەر گازەکە دەکرێت ھەمووی دەبێتە ووزەی ناوەکی \qquad \Delta E_{int}=+W و وەکوو گەرمی دەردەکەوێت و پلەی گەرمی گازەکە بەرز دەکاتەوە بۆ \mathbf{T_c}. وە بەم شێوەیە سوورەکە بەردەوام دەبێت..

چوستی[دەستکاری]

ھەروەکوو ووتمان لەبەر ئەوەی سووری کارنۆت سوورێکی دابراوە لە دەوروو بەرەکەی واتا ھیچ ووزەیەک بە فیرۆ ناچێت بەرەو دەورووبەر بۆیە زۆربەی ئەو ووزەیەی کە بە شێوەی گەرمی لە کۆگاکەوە بۆی دێت دەیکات بە ئیش ، ئەوەی تری بە شێوەی گەرمی دەداتەوە کۆگاکەی تر ، شایەنی باس کردنە ھیچ بزوێنەرێک چوستیەکەی ناگات بە چوستی بزوێنەری کارنۆت ، چونکە لە ھەموو بزوێنەرێک دا ناتوانین سیستەمەکە سەدا سەد داببرین لە دەرەوە بۆیە ووزەمان بەفیرۆ دەچێت ، وە ئەوەی جێی باسە سووری کارنۆت چوستیەکەی ناگات بە سەدا سەد چونگە گەرمی دەداتەوە کۆگاکەی تر ، ھیچ بزوێنەرێکیش نیە کە چوستیەکەی سەدا سەد بێت ، ئەمەش پیی دەوترێت یاسای کلاسیەس کە دەڵێت ھیچ سوورێک نیە لە سروشت کە ھەموو ئەو گەرمیەی وەریدەگرێت بیکات بە ئیش

بۆ دۆزینەوەی چوستی ھەر ئامێرێک ووتەیەک ھەیە کە دەڵێت :- efficiency=\frac{what you gain}{what you give}

بۆیە ئەوەی لێرە ئێمە بە سیستمەکەمان بەخشیوە بریتیە لە \mathbf{Q_h} وە ئەوەی لێیمان وەرگرتووە بریتیە لە ئیش بۆیە چوستی دەکاتە:-

e=\frac{W}{Q_h}

وە ئەوەش ئاشکرایە کە:-

\mathbf{W}=\mathbf{Q_h} \mathbf{-} \mathbf{Q_c}


بۆیە چوستی دەکاتە :-

e=1-\frac{Q_c}{Q_h}


ئەوەی لە ھەمووی گرنگ ترە لە سووری کارنۆت کە ئەوەی تێبینی کرد کە :- "ئەمە ئیشتیقاقێکی درێژی ھەیە"


\frac{Q_c}{Q_h}=\frac{T_c}{T_h}

بۆیە چووستی دەکاتە:-


\mathbf{e_{car}}=1-\frac{T_c}{T_H}

ئەم وتارانەش ببینە[دەستکاری]