زەینەلعابدین مەراغەیی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
زه‌ینه‌لعابدینی مه‌راغه‌یی کوڕی مه‌شه‌دی‌عه‌لی، کوڕی حاجی ڕه‌سووڵ، کوڕی حاجی عه‌بدوڵڵا، کوڕی حاجی هه‌مزه‌خان له بنه‌ڕه‌تا له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاغاوه‌تی كورده‌كانی باكووری سابڵا‌غ بوو.
ژیان
[دەستکاری]باوباپیرانی زه‌ینه‌لعابدین، له دوای سه‌رده‌می نادرشادا به شوێن كاری بازرگانییه‌وه، ڕوویان کرده مه‌راغه. حاجی زه‌ینه‌لعابدین له مێژووی ئه‌ده‌بی ئێران‌دا ناوێکی ناسراوه و کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی به ناوی "سیاحتنامه‌ی ابراهیم‌بیگ" پله‌ی ژوورووی هزر و بیری ئه‌و له سه‌رده‌می تاریك و دیکتاتۆرییه‌تی ئاخرو ئۆخری قاجاردا نیشان ده‌دا. پسپۆڕان و لێکۆڵه‌رانی ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌می زمانی فارسی، سه‌یاحه‌تنامه‌كه‌ی ئه‌و به به‌رهه‌مێکی گرینگ ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، كه شوێنێکی به‌رچاوی له شۆڕشی مه‌شرووته‌ی ئێران‌دا هه‌بووه. له ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی له‌و کتێبه‌دا باسی لێکراوه، نیشانه‌یه‌كی به‌رچاوی بیرتیژی و تێگه‌یشتوویی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، كه چه‌ندین ده‌ساڵ له زه‌مانی خۆی له‌پێشتر بووه و له جه‌غزێکی به‌رفراوانتردا بیری كردووه‌ته‌وه. حاجی زه‌ینه‌لعابدین له‌و کتێبه‌دا ڕه‌خنه‌ی توند و تیژ له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی قاجار ده‌گرێ و کۆمه‌ڵگای دواكه‌وتووی ئه‌و سه‌رده‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و به بیرێکی دێموکراتانه‌وه پێشنیاری چاره‌سه‌ریی گیروگرفته‌کان ده‌كا. کتێبه‌که له سه‌رده‌می خۆیدا به بێ ئاشكرا كردنی ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی، چه‌ند جارێک له ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاپ ده‌کرێ و له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌و کتێبه سه‌رجه‌م سێ به‌رگه، كه به‌رگی یه‌كه‌می له ١٨٩٥ و دوایین ساڵه‌کانی پادشایه‌تیی ناسره‌ددین‌شادا، له قاهیڕه چاپ كرا. پاشی ده ساڵ، به‌رگی دوویه‌می له زه‌مانی موزه‌ففه‌ره‌ددین‌شادا، جارێک له "كه‌لكه‌ته" و جارێکی تریش له "لاهوور" چاپ كرا. چوار ساڵ پاشان، به‌رگی سێیه‌م له ١٩٠٩ له "تاران" چاپ كرا. نووسه‌ر له به‌رگی سێیه‌می کتێبه‌که‌یدا ناوی خۆی ئاشكرا ده‌كا و خۆی به بازرگانێکی دانیشتوی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ناسێنێ. حاجی زه‌ینه‌لعابدینی مه‌راغه‌یی، نموونه‌یه‌كی ئاشكرا و به‌رچاوی لێهاتوویی مرۆی كورده، كه وه‌كی سه‌دان زانای تر، شوێنی گرینگی له کۆمه‌ڵگای ئێرانی و وێژه‌ی فارسی‌دا داناوه و به هۆی هه‌ڵوه‌دا بوون و خزمه‌تی به‌ده‌ر له کۆمه‌ڵگای كورده‌واری، ورده ورده ناوی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆی سڕاوه‌ته‌وه و وه‌كی بیانییه‌ك سه‌یری كراوه.[١]
سەرچاوە
[دەستکاری]- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
- ↑ «عەبدوڵڵا سەمەدی» (بە کوردی).