زەنجەفیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گیای زەنجەفیل

زەنجەفیل یان زەنجەفێڵ ڕووەکێکی یەکساڵەی بە بنەچە لە تیرەی «زەنجەفیلییەکان» (Zingiberaceae)، گەڵاکانی باریک و درێژ و نووک تیژن و لە زەل دەچن و قنچکەکەیان ھەندێک لە لاسکی ڕووەکەکە لە باوەش ئەگرن. گوڵەکانی ھێشوویی و زەردن، باڵای ئەم گیایە تا ١ مەتر بەرز دەبێ، لە ڕیشووی ئەم ڕووەکە ھێندێک لق جوێ دەبنەوە کە لک لکن و ئەم لکانەن کە دەبنە ھەمان زەنجەفیلی بە ناوبانگە، تامی توندە و لە ھێندێک چێشتدا بەکاری دێنن و بۆ دەرمانیش دەشێ، زەنجەفیل بەرگری دەکات لە پێکھاتنی گاز (ھەوا) لە نێو زگدا، ڕیشووەکەی دەچێنن و دوای ئەوەی گەڵاکەی ڕزی ڕیشووەکەی دەردێنن و دوای پاک کردن لە بەر ھەتاو وشکی دەکەنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]