زیندە ھەرێمەکانی وشکانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخشەی زیندە هەرێمەکان

زیندە ھەرێمەکان (ئینگلیزی: Biomes) بریتین لەسیستەمی ژینگەیی وشکانی ڕووبەر فراوان. کە ژمارەیەک سیتمی ژینگەیی بچوک لەناوییدا لەخۆدەگرێت، بەڵام پێوەری بەندن، لەوانەیە ھەرێمێکی زیندەیی دیاریکراو چەند شوێنێکی ھەسارەی زەویدا ھەبێت لەگەڵ ئەوەدا جۆرە ھەرێمە لێکچووەکان ئاو و ھەوای لێک چوشیان ھەیە.

حەوت ھەرێمە زیندەیییە سەرەکیەکان[دەستکاری]

جیاوازی لەنێوان ھەرێمە زیندەییەکان لەڕێگای جیاوازی ئەو ڕووەک و گیانەوە دەکرێت کەتیایدا دەژین، بەڵام ئاسایی پێناسە کردنیان لە ڕێگای ژیانی ئەو ڕووەکانەوە دەکرێت کەتیایاندا زاڵن بۆ نمونە دارو درەختە ڕەقەکان، وەک دار (زان، Beech) و دار کەوت (Maple)، ژیانی ڕووەکی ھەرێمە زیندەییەکانی دارستانی گەڵا وەریوەکان پێک دەھێنن. زۆربەی زانایانی ژینگە ھەرێمە زیندەییەکان بۆ حەوت جۆری سەرەکی دیاریدەکەن.

  1. تەندرا (Tundra)
  2. تایگا (Taiga)
  3. دارستانی گەڵاوەریوی ئاوو ھەوا مامناوەندییەکان (Temperate deciduous)
  4. بیابان (Desert)
  5. ساڤانا (Savanna)
  6. دارستانی بارانەوی کەمەرەیی (Tropical rain forest)

تایبەتمەندی حەەوت ھەرێمە سەرەکییەکان[دەستکاری]

ھەرێمی زیندەیی ناوەندی ساڵانەی بواری پلەی گەرمی (°سیلیزی) ناوەندی بارینی ساڵانە خاک داپۆشەری ڕوناکی
تەندرا ١٢ - ٢٦ خوار ٢٥ سم شێدار، لەماددەی خۆراکی تەنک و ھەژارە، کەمێک ترشە، دەکەوێتە سەرو بەستەڵەکی ھەمیشەییەوە قەوزە، ئەشەنات ڕووەکی درەختە کورتەکان
تایگا ١٠ - ١٤ ٣٥ - ٧٥ سم ماددەی خۆراکی کەمە، ترشی بەرزە درەختە ھەمیشە سەوزەکان گەڵاکانیان شێوە دەرزین
دارستانی گەڵاوەریوی ئاووھەوای مام ناوەند ٦ - ٢٨ ٧٥ - ١٢٥سم شێدارەو ماددەی خۆراکی لەئاستی مامناوەندایە درەختی گەڵاپان و درەختی بچووک
زەوی گیایی ئاو و ھەوا مامناوەند سفر - ٢٥ ٢٥ - ٧٥ سم چینێکی قوڵ لە سەرەوەی خاک دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی گیای چڕ و بەرزە لەناوچە شێدارەکانیش گیای تۆپەڵ و کورت لەو ناوچانە زۆر وشکن
بیابان ٧ - ٣٨ خوار ٢٥ سم وشک و زۆربەی لمە، لەماددەی خۆراکی ھەژارە ڕوەکی ئاوگدار، گیای پەرت و بڵاوە
ساڤانە ١٦ - ٣٤ ٧٥ - ١٥٠ سم وشک و خاکی سەروی تەنکەو کەلێن دارە، وماددەی خۆراکی کەمە گیای بەرز و درەختی جۆراوجۆرە
دارستانی باراناوی کەمەرەیی ٢٠ - ٣٤ ٢٠٠ - ٤٠٠ سم شێدار و خاکی سەرەوەی تەنکە ولەماددەی خۆراکیدا ھەژارە درەختی ھەمیشە سەوزو گەڵا پان و درەختی بچووکە