زیندانی بادووش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زیندانی بادووش
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٦°٢٤′١″N ٤٢°٥٧′٤٥″E
Map

زیندانی ناوەندیی بادووش زیندانێکی «زۆر قاییمکراو»ە، و دووەم گەورەترین زیندانە لە عێراق لە دوای زیندانی ئەبووغرێب. دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی بادووش لە ڕۆژاوای مووسڵ.

مێژوو[دەستکاری]

دروستکردنی زیندانەکە لە ساڵی ١٩٧٩ دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٨٦ کۆتایی ھات، لەسەر ڕووبەرێک کە بە نزیکەیی زیاتر لە دوو کیلۆمەتر مەزەندە دەکرێت. سەبارەت بە ناوی زیندانەکەش ناوە فەرمییەکەی لە ساڵی ١٩٨٢ی ناوی «ماڵی چاکسازیی گەورەساڵان-دار إصلاح الكبار» بوو لە مووسڵ، و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «کۆمەڵگەی چاکسازیی ھەرێمی» لە مووسڵ، دواتر لە ساڵی ٢٠١١ گۆڕدرا بۆ «زیندانی ناوەندی مووسڵ». و لە کۆتاییدا ناوەکە لە ساڵی ٢٠١٢ لەسەر «زیندانی ناوەندی بادووش» جێگیر بوو.[١]

ھەڵھاتنی زیندانییەکان[دەستکاری]

لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦، ئەیمەن سەبعاوی کوڕی نیوە برای سەددام حوسێن، بارزان تکریتی کە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی گرووپە چەکدارەکان سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندان ھەڵھات. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٧، چەکدارەکان توانیان نزیکەی ١٥٠ زیندانی ئازاد بکەن، لە نێویاندا وتەبێژی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق ئەبوو مەیسەرەی عێراقی.[٢]

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، داعش ھەزار و ٤٠٠ زیندانی لە زیندانی بادووش ئازاد کرد. و نزیکەی ٦٧٠ زیندانی کوشت بە پاساوی تائیفی.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]