زووفیلیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاژەڵبازی
زانیاری گشتی
لقێکە لە
نووسین بە فۆنتی"كانا" じゅうかん
پسپۆڕی پزیشکی
  • دەروونی
  • دەروونناسی
نۆیەمین پۆلێنکردنی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشیەکان - گۆڕین بە دەرمان (ICD-9-CM)
302.1

زووفیلیا یاخوود ئاژەڵبازی بریتیە لە تێکچوونێکی سێکسی کە مرۆڤ سێکس لەگەڵ گیاندارەکان دەکات بۆ تێرکردنی حەزەکانی و ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا قەدغەیە. [١] [٢]

ئاژەڵبازی لە بنەڕەتدا ئاماژەیە بۆ چالاکیەکی سێکسی لە نێوان مرۆڤ و گیاندارە نامرۆڤەکاندا. [ئ] بەهۆی کەمی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە، ئەستەمە بتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئاژەڵداری چەندە بەرەبڵآوە لە کۆمەڵگەدا. [٤] لە بەرامبەر ئەمەدا مەزەندە دەکرێت کە لە ساڵی 2021دا لە %2ی دانیشتوانی زەوی زووفیلیایان هەبێت کە دەکاتە زیاتر لە 140 ملیۆن کەس. [٥]

مێژوو[دەستکاری]

دیدگای مێژوویی سەبارەت بە زۆفیلیا (ئاژەلبازی) زۆر جیاوازە، لە سەرەتادا لە سەردەمی پێش مێژوودا، کە وێنەکردنی وێنەی ئاژەڵبازی لە هونەری بەردی ئەوروپیەکاندا دەردەکەوێت،[٦] هەتا سەدەکانی ناوەڕاست، کە بە ئاژەڵبازیکردن سزای لەسێدارەدانت تووشەبوو. لە زۆر شوێنی جیهاندا، بەپێی یاساکانی دەستدرێژیکردنە سەر ئاژەڵان یان یاساکانی مامەڵەکردن لەگەڵ لووتی بوون یان تاوانەکانی دژی سروشت سێکس کردن لەگەڵ ئاژەڵدا نایاساییە.

کیلیکس وێنەی سیلینۆسیکردووە کە سێکس لەگەڵ ئاسکێک دەکات، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 500 ساڵی پێش زایین.
چرای ڕۆنی ڕۆمانی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 1-3 ی زایینی، کە کردەوەیەکی زۆفیلیکی نیشان دەدات

زاراوەسازی[دەستکاری]

گشتی[دەستکاری]

سێ زاراوەی سەرەکی کە بە شێوەیەکی باو سەبارەت بە بابەتەکە بەکاردەهێنرێن- zoophilia, bestiality, and zoosexuality--- بە شێوەیەکی گۆڕاو بەکاردەهێنرێن. هەندێک لە توێژەران جیاوازی دەکەن لە نێوان زۆفیلیا (وەک حەزێکی سێکسی بەردەوام بۆ ئاژەڵان) و ئاژەڵبازی (وەک کردەوەی سێکسی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا)، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خۆشویستن بۆ ئاژەڵەکان دەگمەنە لەنێو ئەو کەسانەی کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەکەن. [٧] جگە لەوەش هەندێک لە ئاژەڵدۆستەکانیش باس لەوە دەکەن کە هەرگیز پەیوەندی سێکسیان لەگەڵ هیچ ئاژەڵێکدا نەبووە. [٨] ئەو کەسانەی کە تووشی زۆفیلیا بوون بە "زۆفیل" ناسراون، هەرچەندە هەندێکجار بە "زۆسێکسول"یش، یان تەنانەت زۆر بە سادەیی [٩] Zooerasty, sodomy, و zooerastia [١٠] کە زاراوەی دیکەن و پەیوەندییەکی نزیکیان بە بابەتەکەوە هەیە بەڵام کەمتر هاوواتای زاراوەی پێشوون و بە دەگمەن بەکاردەهێنرێن. "بێستیۆسێکسوالیتی" بە کورتی لەلایەن Allen (1979) باسکراوە، بەڵام هەرگیز بە شێوەیەکی بەرفراوان جێگیر نەبووە. 

زووفیلیا[دەستکاری]

Hokusai 's (1760–1849) خەونی هاوسەری ماسیگرەکە

زاراوەی زووفیلیا لە تێکەڵکردنی دوو ناو لە زمانی یۆنانیدا وەرگیراوە : ζῷον ( zṓion ، بە واتای "ئاژەڵ") و φιλία ( philia ، بە واتای "خۆشەویستی (پاک)"). دێن، زووفیلیا لە ئەنجامی پارافیلیای تایبەت ( وروژاندنی نائاسایی) کە ئاماژەیە بۆ حەزکردنێکی دیاریکراو بۆ ئاژەڵەکان لەلایەن مرۆڤەکان دێت وەک هاوبەشی سێکسییان. هەرچەندە کرافت-ئیبینگ زاراوەی زۆێراستیشی بۆ پارافیلیای سەرنجڕاکێشانی سێکسی تایبەت بۆ ئاژەڵەکان داهێناوە،

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ American Psychiatric Association, ed. (2013). "Other Specified Paraphilic Disorder, 302.89 (F65.89)". Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders, Fifth Edition. American Psychiatric Publishing. p. 705.
  2. ^ P. Rafferty, John (21 September 2022). "Zoophilia". Encyclopedia Britannica. Retrieved 9 January 2023.
  3. ^ Ranger, R.; Fedoroff, P. (2014). "Commentary: Zoophilia and the Law". Journal of the American Academy of Psychiatry and the Law Online. 42 (4): 421–426. PMID 25492067.
  4. ^ Holoyda, Brian; Sorrentino, Renee; Hatters Friedman, Susan; Allgire, John (2018). "Bestiality: An introduction for legal and mental health professionals". Behavioral Sciences & the Law. 36 (6): 687–697. doi:10.1002/bsl.2368. PMID 30306630. Retrieved 8 January 2023.
  5. ^ Campo-Arias, Adalberto; Herazo, Edwin; Ceballos-Ospino, Guillermo A. (March 2021). "Review of cases, case series and prevalence studies of zoophilia in the general population". Revista Colombiana de Psiquiatría (بە ئینگلیزی). 50 (1): 34–38. doi:10.1016/j.rcp.2019.03.003. ISSN 0034-7450. PMID 33648694.
  6. ^ Paul G. Bahn (1998). The Cambridge Illustrated History of Prehistoric Art. Cambridge University Press. p. 188. ISBN 978-0-521-45473-5.
  7. ^ Earls, C. M.; Lalumiere, M. L. (2002). "A Case Study of Preferential Bestiality (Zoophilia)". Sexual Abuse: A Journal of Research and Treatment. 14 (1): 83–88. doi:10.1177/107906320201400106. PMID 11803597.
  8. ^ Maratea, R. J. (2011). "Screwing the pooch: Legitimizing accounts in a zoophilia on-line community". Deviant Behavior. 32 (10): 938. doi:10.1080/01639625.2010.538356.
  9. ^ Beetz, Andrea M. (2010). "Bestiality and Zoophilia: A Discussion of Sexual Contact With Animals". In Ascione, Frank (ed.). The International Handbook of Animal Abuse and Cruelty: Theory, Research, and Application. Purdue University Press. ISBN 978-1-55753-565-8.
  10. ^ "zooerastia definition". Dictionary.com. Retrieved 13 December 2011.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found