زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرۆکایەتی زانکۆ

زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا (بە پورتوگالی: Universidade Federal de Santa Catarina, UFSC) زانکۆیەکی گشتییە لە فلۆریانۆپۆلیس، پایتەختی ویلایەتی سانتا کاتارینا لە باشووری بەڕازیل.

بە یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانی بەرازیل دادەنرێت، زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا شەشەمین باشترین زانکۆیە لە ئەمریکای لاتین لە ڕیزبەندی خوێندنی باڵای تایمز؛ ٢٣ھەمین لەلایەن ڕیزبەندی زانکۆکانی جیھانی QS، و وەک ١٠ھەمین باشترین دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە ئەمریکای لاتین لەلایەن ڕیزبەندی وێبمەتریکی زانکۆ جیھانییەکانەوە ڕیزبەندی کرا. لە ڕیزبەندی ساڵانەی ڕۆژنامەی فۆلھا دی ساوپاولۆی بەڕازیلیدا، شەشەمین باشترین زانکۆی بەڕازیلییە، کۆرسەکانی لە دە باشترین زانکۆکانی وڵاتەکەدان.[١][٢][٣][٤][٥]

پێکھاتەی کەمپەکەی لە ١١ قوتابخانەی ئەکادیمی (Centros de Ensino) پێکدێت، کە بەپێی بوارەکانی خوێندن دابەشکراون. ھەموو قوتابخانەیەک بەسەر بەشەکاندا دابەشکراوە، گەورەترینیان بەشی ئەندازیاری میکانیکە. کۆنترین قوتابخانە لە زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا قوتابخانەی یاسایە. بەشی یاسا یەکەم بەشە بوو لە بەشەکانی زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا کە لە ساڵی ١٩٣٢ بە فەرمی دانی پێدا نرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Latin America University Rankings 2017". Times Higher Education (THE). 2017. Retrieved 12 May 2018.
  2. ^ Wenzel, Karine (8 March 2017). "UFSC é a sétima universidade entre as públicas do país com melhor nota do Índice Geral de Cursos do Inep" (بە پورتوگالی). Diário Catarinense. Archived from the original on 8 October 2017. Retrieved 7 October 2017. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Ranking Web of Universities - Latin America". Ranking Web of Universities. July 2017. Retrieved 7 October 2017.
  4. ^ "QS Ranking - Latin America". QS World University Rankings. 2018. Retrieved 12 May 2018.
  5. ^ "UFSC é a sexta melhor universidade do país no ranking 2017 da Folha de S. Paulo". Notícias da UFSC. 2017-09-19. Retrieved May 12, 2018.