دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس یان دەزگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە (بە ئینگلیزی: Aras Publishers) دامەزراوەیەکی چاندی و بڵاکردنەوەی کتێب و کۆڤارە کە لە باشووری کوردستان چالاکە.

ئەم دەزگایە لە ساڵی ٢٠١٢دا داخرا.[١] بەڵام لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا بەدوای شەش ساڵ و نێوێک بەرێوەبەرانی دەزگای ئاراس بە دەربڕینی ڕاگەیەندراوێکی کورت لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایان گەیاند کە دەیانھەوێت جارێکی دیکە دەست بە چالاکی بکەن و وردەوردە دەزگاکە زیندوو بکەنەوە.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٨دا[١] لە شاری ھەولێری باشووری کوردستاندا دامەزرا و بەدران ئەحمەد حەبیب بەرێوەبەری بوو. تیمی کاریی دەزگای ئاراس لە سەرەتای دامەزران ھەتا ساڵی ٢٠٠٦ بریتی لە ٥ ھەتا ١٥ کارمەند بوو کە لە بواری چاپی کتێب و کۆڤار چالاک بوون.[٣]

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس جگە لە چاپی کتێب، زۆر کۆڤار و ڕۆژنامەکانێک وەکوو شین، واتە (ئەدەبی)، واتە (گشتی)، بزاو (کۆڤار)، بزاو (ڕۆژنامە)، وەرزین، گەشبین، ماڵبات، مشکە (منداڵان) بڵاو کردووەتەوە.[٣]

ئاژانسی ھەواڵی کوردستان[دەستکاری]

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئاژانسی ھەواڵێک بە ناوی ئاژانسی ھەواڵی کوردستان (ئاکنیوز) دامەزراند[٤] کە بەدران ئەحمەد حەبیب بەڕێوەبەر و سەرنووسەری بوو. ئەم ئاژانسە ھەواڵە ھەتا ساڵی ٢٠١٢دا چالاک بوو و بەدوای چوار ساڵ داخرا.[٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]