دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان
لە ژینناسی دا، دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان (بە ئینگلیزی: Atavism) بریتییە لە گۆرانی بنیادی زیندەیی زیندەوەرێک لەڕێی دووبارە دەرکەوتنی خەسڵەتێکی نەژادیی (باو و باپیران) سەرەڕای وونبوون یان دیارنەمان بەشێکی جەستە یان خەسڵەتێک لە نەوەکانی پێشوودا بەھۆی گۆرانکارییە پەرەسەندنەکانەوە.[١] دەرکەوتنەوەکان دەکرێت بەچەند ڕێگەیەک ڕووبدەن،[٢] بۆ نموونە لە کاتێک دا ئەو جیینانەی پەیوەستن بە ڕووخسارەوە دەپارێزرێن لە ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA) دا و لەڕێی بازدانەوە کردەی دووبارە دەرکەوتنەوەکە ڕوودەدات کە ھەڵدەستێت بە لابردنی جیینی خەسڵەتە نوێیەکە یان زاڵ کردنی جیینە کۆنەکان بەسەر جیینی خەسڵەتە نوێیەکان دا. ژمارەی خەسڵەتەکان دەکرێت بگۆردرێت لەئەنجامی کەم بوون یان زیاد بوونی ماوەی گەشەکردنی سەرەتایی خەسڵەتێک بۆیە گۆرانی ماوەی گەشەی خەسڵەتێک پێش جێگیربوونی بەشێوەیەکی تەواوی دەکرێت ببێتە ھۆی ھێنانەوەی ڕووخسارێکی نەژادیی.[٣] زۆرجار دیاردەی دووبارە دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان وەک بەڵگەی پەرەسەندن تەماشا دەکرێن.[٤]
لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان دا، دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان بە خواستی پێچەوانەبوونەوە دادەنرێت. بۆ نموونە خەڵکانی سەردەمی نوێ دەگەرێنەوە سەر جۆرەکانی سەرەتایی لە بیرکردنەوە و ھەڵسوکەوتی سەردەمەکانی پێشووتر. وشەی (Atavism) لە دەربڕینی لاتینی (Atavus)ەوە داتاشراوە کە بە واتای باوباپیرانی گەورە یان نەژاد دێت.
بەھەمان شێوە، چەمکی دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان وەک بەشێک لە شیکردنەوە تاکەکەسییەکان دەربارەی ھۆکارەکانی لادان بەرەو تاوانکاری لەلایەن لێکۆڵەر و تاوانبارناسی ئیتاڵی «سیزەر لۆمبۆرسۆ»ەوە لە ساڵانی ١٨٧٠کان دا بەربڵاویی و جڵەویی پەیداکرد.[٥] سیزەر ھەوڵیدا خەسڵەتە جەستەییە باوەکانی تاوانکاران دەستنیشان بکات و ئەوانەی خاوەنی ئەو خەسڵەتە جەستەییانە بوون بە دەستەواژەی «دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان» پێناسەی دەکردن. ماوەیەکی زۆرە بەڵگە ئامارییەکان و بیرۆکە نزیکەکەی لە (زانستی باشترکردنی نەوەی مرۆڤ - Eugenic) لەلایەن کۆمەڵگەی زانستییەوە دەستی لێ ھەڵگیراوە بەڵام ھێشتا ھەندێک لایەنگری زانستیی ھەیە لەسەر ئەو چەمکەی کە دەکرێت خەسڵەتە جەستەییەکان کاریگەرییان ھەبێت لە ئەگەری تاوانکاری و ھەڵسوکەوتی ناڕەوشتییانەی مرۆڤ.[٦]
لە ژینناسیدا
[دەستکاری]خەسڵەتە ڕووخسارییە ونبووەکانی پەرەسەندن بە یەکجاری لە DNA زیندەوەراندا لەدەست ناچێت. جینە زنجیرەیییە یەک لەدوای یەکەکان دەمێننەوە، بەڵام بە شێوەیەکی ناچالاک و دەکرێت ئەو جۆرە جینە بەکارنەھاتووانە بە درێژاییی چەندەھا نەوە لە جینۆمەکاندا بمێننەوە.[٧] ھەتاوەکوو جینەکە پارێزراو بێت، دەکرێت ھەڵەیەک لە ڕێکاری دامرکاندنەوەی جینەکە ببێتە ھۆی ڕێگەخۆشکردن بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی و ھەندێک جار دووبارە دەرکەوتنەوەی جینە دامرکاوەکان دەکرێت چالاک بکرێت لەڕێی ھاندەرە دەستکردەکانەوە (Artificial Stimulation).
دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان لە مرۆڤیشدا تێبینی کراوە، وەک لەدایکبوونی ئەو کۆرپەلانەی خاوەنی کلکە بەجێماوەکانن و، ھەروەھا دەکرێت لەو مرۆڤانەشدا تێبینی بکرێت کە خاوەنی ددانی گەورەن. لە فەرھەنگی پزیشکیدا چەند دیاردەیەکی «دڵی مار» لە مرۆڤەکاندا تۆمارکراوە کە ھاوشێوەی شێوازی سووڕی خوێنی خشۆکەکان کار دەکات.[٨]
نموونەکانی تری دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان:
- پەلەکانی پشتەوەی جۆرەکانی نەھەنگ.[٩]
- پەنجەی زیادە لە جۆرە نوێیەکانی ئەسپدا.[١٠]
- دەرکەوتنەوەی پەلەکان لە بربڕەدارە بێ پەلەکاندا.[١١]
- دووبارە پەرەسەندنی زاوزێکردن (جووتبوونی دوو ڕەگەز - سێکس) لەو زیندەوەرانەی لەڕێی پیتاندنی تاکلایەنانەی ھێڵکەکانیانەوە کردەی زۆربوون دەکەن.[١٢]
- ددان لە مریشکدا.[١٣]
- پەنجەی ناوەوە لە سەگدا.[١٤]
- دەرکەوتنەوەی باڵی پێشەوە لە جۆرەکانی مێروودا.[١٥]
- دەرکەوتنەوەی باڵەکان لە مێرووە لکاوە بێ باڵەکاندا.[١٦]
- ماسولکە دووبارە دەرکەوتوەکان لە چەند جۆرێکی باڵندە و شیردەرەکان دا وەک سەگی ڕاو (بیگڵ).[١٧]
- پەنجەی زیادە لە بەرازی جونەیھی ئینگلیزیدا.[١٨]
- سەرھەڵدانەوەی زاوزێی سێکسی لە ڕووەکە گوڵدارەکاندا.[١٩]
- پێیە لکاوەکان لە (ماسی مەکسیکی رۆیشتوو - Axolotls).[٢٠]
- کلک[٢١] و مەمکی زیادە لە مرۆڤدا.
- ڕەنگ کوێری لە مرۆڤدا.[٢٢]
لە کلتووردا
[دەستکاری](ئەتاڤیزم - Atavism) ئەو دەستەواژەیەیە کە (جۆزیف شەمپتەر) لە سەدەی بیستەمی ئەوروپای ئازادیخوازدا بەکاری دەھێنا بۆ شیکردنەوەی جەنگی جیھانیی یەکەم و ھەڵدەستێت بە بەرگریکردن لە (بیردۆزی پەیوەندیی نێودەوڵەتیی ئازدیخواز - Liberal International Relations Theory) کە کۆمەڵگەیەکی نێودەوڵەتیی بنیادنراو لەسەر بازرگانی خۆی بەدوور دەگرێت لە جەنگ بەھۆی وێرانکاری و نرخی زۆرەوە. بە بۆچوونی ئەو، ھۆکاری جەنگی جیھانیی یەکەم ئەوەیە کە حکوومەتەکانی (ئیمپراتۆری ئەڵمانی، ئیمپراتۆری ڕووسی، ئیمپراتۆری عوسمانی و ئیمپراتۆری نەمسی-ھەنگاری) ئەوروپای ئازادیخوازیان ڕاکێشاوەتە ناو جەنگەکەوە و، ھیچ ھۆکارێکی ناگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتە ئازادیخوازەکانی کیشەورەکانی دی. جۆزیف لەڕێی ئەم بیرۆکەیەوە پێداگیری دەکات کە ئازادیخوازی و بازرگانی کاریگەرییەکی ئارامکەرەوەی بەردەوامیان دەبێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و، جەنگ لە نێوان ئەو وڵاتانەدا ڕوونادات کە پەیوەندیی بازرگانیان ھەیە.[٢٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Brian K. Hall (1984)، «Developmental mechanisms underlying the atavisms»، Biological Reviews، 59: 89–124، doi:10.1111/j.1469-185x.1984.tb00402.x
- ^ Tomic, Nenad; Meyer-Rochow, Victor Benno (2011). "Atavisms - medical, genetic, and evolutionary implications". Perspectives in Biology and Medicine. 54 (3): 332–353. doi:10.1353/pbm.2011.0034.
- ^ Held, L. (2009). Quirks of Human Anatomy, an Evo-Devo Look at the Human Body. Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-73233-8.
- ^ Brian K. Hall (1995)، «Atavisms and atavistic mutations»، Nature Genetics، 10 (2): 126–127، doi:10.1038/ng0695-126، PMID 7663504
- ^ Collin, R.; Cipriani, R. (2003). "Dollo's law and the re-evolution of shell coiling". Proceedings of the Royal Society B. 270 (1533): 2551–2555. doi:10.1098/rspb.2003.2517. PMC 1691546. PMID 14728776.
- ^ TalkOrigins Archive. «29+ Evidences for Macroevolution: Part 2». لە 29 October 2006 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2006-11-08 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archivedate=
(یارمەتی) - ^ https://www.livescience.com/50886-scientific-progress-dino-chicken.html
- ^ Walia, I.; Arora, H. S.; Barker, E. A.; Delgado Rm, 3.; Frazier, O. H. (2010). "Snake Heart: A Case of Atavism in a Human Being". Texas Heart Institute Journal. 37 (6): 687–690. PMC 3014134. PMID 21224948.
{{cite journal}}
: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link) - ^ Hiroko Tabuchi (2006)، Dolphin May Have 'Remains' of Legs، Livescience.com
- ^ Simpson, G. G. (1951)، Horses: The story of the horse family in the modern world and through sixty million years of evolution، Oxford University Press[پەڕە پێویستە]
- ^ Raynauad, A. (1977)، Somites and early morphogenesis in reptile limbs. In Vertebrate Limb and Somite Morphogenesis، Cambridge University Press, London، pp. 373–386
- ^ «Reevolution of sexuality breaks Dollo's law»، Proc. Natl. Acad. Sci. U.S.A.، 104 (17): 7139–7144، 2007، Bibcode:2007PNAS..104.7139D، doi:10.1073/pnas.0700034104، PMC 1855408، PMID 17438282
- ^ «The Development of Archosaurian First-Generation Teeth in a Chicken Mutant»، Current Biology، 16 (4): 371–377، 2006، doi:10.1016/j.cub.2005.12.047، PMID 16488870
- ^ Kukalová-Peck, Jarmila (11 March 2008). "Phylogeny of Higher Taxa in Insecta: Finding Synapomorphies in the Extant Fauna and Separating Them from Homoplasies". Evolutionary Biology. 35 (1): 4–51. doi:10.1007/s11692-007-9013-4.
- ^ «Tergal and pleural structures contribute to the formation of ectopic prothoracic wings in cockroaches»، Royal Society Open Science، 3 (8): 160347، 2016، Bibcode:2016RSOS....360347E، doi:10.1098/rsos.160347، PMC 5108966، PMID 27853616
- ^ «Loss and recovery of wings in stick insects»، Nature، 421 (6920): 264–267، 2003، Bibcode:2003Natur.421..264W، doi:10.1038/nature01313، PMID 12529642
- ^ «The evolutionary re-establishment of a lost ancestral muscle in the bowerbird assemblage.»، Condor، 81 (2): 203–206، 1979، doi:10.2307/1367290، JSTOR 1367290
- ^ William E. Castle (1906)، The origin of a polydactylous race of guinea-pigs (49 ed.)، Carnegie Institution of Washington
- ^ Domes, K.; Norton, R. A.; Maraun, M.; Scheu, S. (2007). "Reevolution of sexuality breaks Dollo's law". Proceedings of the National Academy of Sciences. 104 (17): 7139–7144. Bibcode:2007PNAS..104.7139D. doi:10.1073/pnas.0700034104. PMC 1855408. PMID 17438282.
- ^ Meyer-Rochow, Victor Benno (1989). "A report of webbed feet in a mature axolotl Siredon mexicanum and remarks on webbed feet in Urodela generally". Amphibia-Reptilia. 10: 89–92. doi:10.1163/156853889x00340.
- ^ «Human tails and pseudotails»، Human Pathology، 15 (5): 449–453، 1984، doi:10.1016/S0046-8177(84)80079-9، PMID 6373560
- ^ Byrne, Alex; Hilbert, David R. (2010). "How do Things Look to the Color-Blind?". Color Ontology and Color Science. pp. 258–290. doi:10.7551/mitpress/9780262013857.003.0012. ISBN 978-0-262-01385-7.
- ^ Joseph Schumpeter (1969). "Imperialism and Capitalism". Imperialism and Social Classes. Cleveland: The World Publishing Company.