دەروازە:ھۆڵیوود/چیرۆک/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چیرۆکی فیلمی کینگ کۆنگ:
تیمێک بۆ دەرھێنانی فیلمێک لەسەر دورگەیەکی دیاریکراو بەکەشتی سەفەر بۆ ئەو دورگەیە دەکەن، لە ژێر فەرمانی کاپتن «ئینگلھۆرن»، کاڕڵ بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە، جاک و ئان وەک ئەکتەرێکی فیلمەکە. پاشان بەھۆی باران و زریانێکی زۆرەوە کەشتییەکە بە ڕێگایەکی ھەڵەدا دەروات، دواتر ھەموویان لەم ڕووداوە ئاگادار دەبنەوە، کاپتن ئینگلھۆرن بۆ گۆڕینی ئاراستەی کەشتییەکە ھەوڵ دەدات، بەڵام بەھۆی تەمێکی زۆرەوە شوێنەکان نابیندرێن، دواتر کەشتییەکە نزیک دورگەیەکی نەناسراوە دەبێتەوە، لەکاتی نزیک بوونەوە بەردی گەورە و سەیر لە دەوروبەری دورگەکە ھەیە. پاش ئەوەی بە دورگە نەناسراوەکە گەیشتن، کەسێکی وەحشی مناڵ بە ڕەچەڵەک مرۆڤ پەلەماری کاڕڵ دەدات، دواتر باوانی ئەو کەسە ھێرش بۆ تیمەکە دەکەن، پاش ئەوەی ڕزگاریان دەبێت، بۆ کەشتییەکە دەگەرێنەوە، شەو یەکێک لە کەسە وەحشییەکان بەدزییەوە بۆ کەشتییەکە دێت، دواتر ئان (کچەکە) بۆ کەمپەکەی خۆیان دەڕفێنێت، بۆ ئەوەی وەک قوربانییەک بۆ کۆنگ بەکاریبھێنن، کۆنگ (گۆرێلاکە، ٢٥ پێ درێژە) دێت بۆ بینینی قوربانییەکە

زیاتر ...