دەروازە:ھۆڵیوود/وتار/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە، فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیووتەریی سەرکێشیی ئەمریکیی ٢٠٢٢-ە، لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەش کراوە. درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و ھەروەھا شەشەم فیلمی پاشکۆی شڕێکە. لەلایەن جۆڵ کرۆفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پۆڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی دەنگی پووس و کیتی لە پووسی پووت لەپێ دەردەبڕن و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرێنس پیوو، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتیی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە شوێنی گەشتی پووسی پووت لەپێ دەکەوێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان.

پلاندانان بۆ درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، کاتێک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار گیلەرمۆ دێل تۆرۆ ڕای گەیاند کە کەسایەتیی سەرەکی دەباتە سەرکێشییەک بۆ «شوێنێکی زۆر سەرسووڕھێنەر». ھەروەھا ڕای گەیاندووە کە چەندین ڕەشنووس بۆ سیناریۆکە تەواو بووە. بەپێی زانیارییەکانی باندێراس، کارکردن لەسەر درێژەکە لە نیسانی ٢٠١٤ دەستی پێ کردووە. ناوی فیلمەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ بە ناوی پووسی پووت لەپێ: ٩ ڕووح و ٤٠ دز ڕاگەیەندرا. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیلومینیشن کریس ماڵداندری وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار پشتڕاست کرایەوە

زیاتر ...