دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە/وتاری ھەڵبژێردراو/١

ھاوزایەندخوازی (پێشووتر ھاوڕەگەزخوازی؛ بە ئینگلیزی: Homosexuality) بریتییە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەنددا. ھاوزایەندخوازی «نەخشێکی ھەتاھەتایی سەرنجی سۆزداری و سێکسیی و ڕۆمانسییە» لە نێوان ئەندامانی ھاوزایەند. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ ھەستی شوناسی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و ڕەفتارە پەیوەندیدارانە و ئەندامییەتی لە کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەست تیایاندا ھاوبەشە.»
لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی[ئ] و دووڕەگەزخوازیدا، ھاوزایەندخوازی یەکێکە لە سێ پۆلە سەرەکییەی ئاڕاستەی زایەندی زاناکان ھۆکاری سەرەکیی ئاڕاستەی زایەندی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان پێیان وانییە ھاوزایەندخوازی ھەڵبژاردەی کەسەکە خۆی بێت. ھەرچەندە ھیچکام لە بیردۆزەکان پاڵپشتییەکی گشتییان نییە، بەڵام زاناکان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی ژینناسیدا ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان. ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە ئەوە بسەلمێنێت کە خێزان و تەمەنی منداڵی کاریگەرییان لەسەر ئاڕاستەی زایەندی ھەیە. ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوزایەندخوازی کردارێکی نا-سروشتییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوزایەندخوازی جیاوازییەکی ئاسایی و سروشتییە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشیی دەروونی نییە، خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوەی پێویست لەبەردەستدا نییە ئەوە بسەلمێنێت کە دەستێوەردانی دەروونی توانای گۆڕینی ئاڕاستەی زایەندی ھەیە. (تەواوی وتار...)
- ↑ جیاڕەگەزخوازی بە واتای ھێترۆسێکشواڵتی ھاتووە، واتە کەسێک کە پەیوەندی سۆزداری و سێکسی لەگەڵ زایەندێکی جیا لەوەی خۆی دەبەستێت
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە