دەروازە:کۆمیدیا/ژیاننامەی هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاکی چان (بە ئینگلیزی: Jackie Chan) (ناوی تەواو: چان کۆنگ-سانگ؛ لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ)[٢] ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و ئەکتەری کۆمێدی و یاریزانی ھونەری جەنگی و سکرین نووسەر و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە فیلمەکانیدا زیاتر ناسراوە بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی و کاتی کۆمێدی و بەکارھێنانی چەکی جیاواز. جاکی دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین لە ساڵانی ١٩٦٠ەکاندا و لە زیاتر لە ١٥٠ فیلمدا بەشداری کردووە. وەکو ھێمایەکی کلتووری جاکی بووەتە ھێمای چەندین گۆرانی پۆپ و فیلم کارتۆن و یاریی ڤیدیۆیی. وە ھەروەھا تا ئێستاش چەندین گۆرانی تۆمارکردووە بۆ چەندین فیلم و ھەروەھا ئەلبوومی گۆرانیشی ھەیە.

زیاتر...