دەروازە:کۆمیدیا/وتاری هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینگ پاشایە (بە ئینگلیزی: Singh Is Kinng) فیلمێکی کۆمیدی و ئەکشنی ساڵی ٢٠٠٨ی ھیندییە، کاری دەرھێنانی لەلایەن ئەنێس بەزمی و ھەروەھا کاری سیناریۆکەی لەلایەن ئەنێس بەزمی و سوورێش نەیر بۆ کراوە. ئەستێرەکانی فیلمەکە بریتیین لە: ئاکشای کومار، کاترینا کێف، ئۆم پوری، ڕانڤیر شۆری، نیھا دوپیا. لە فیلمەکەدا سینگی دڵخۆش (ئاکشای کومار) لەگەڵ ھاوڕێیەکی دەنێردرێن بۆ ئوسترالیا بۆ گەڕاندنەوەی پاشایەکی مافیا و گەورە بۆگوندەکەیان کە گوایە باوکی پاشاکە زۆر نەخۆشە، بەڵام سینگ و ھاوڕێکەی تووشی کێشەی زۆر دەبنەوە و ھەروەھا سینگ دەکەوێت داوی خۆشەویستی کچێکەوە بەناوی سۆنیا (کاترینا کێف).

زیاتر...