سینگ پاشایە (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینگ پاشایە (بە ئینگلیزی: Singh Is Kinng) فیلمێکی کۆمیدی و ئەکشنی ساڵی ٢٠٠٨ی ھیندییە، کاری دەرھێنانی لەلایەن ئەنێس بەزمی و ھەروەھا کاری سیناریۆکەی لەلایەن ئەنێس بەزمی و سوورێش نەیر بۆ کراوە. ئەستێرەکانی فیلمەکە بریتیین لە: ئاکشای کومار، کاترینا کێف، ئۆم پوری، ڕانڤیر شۆری، نیھا دوپیا. لە فیلمەکەدا سینگی دڵخۆش (ئاکشای کومار) لەگەڵ ھاوڕێیەکی دەنێردرێن بۆ ئوسترالیا بۆ گەڕاندنەوەی پاشایەکی مافیا و گەورە بۆگوندەکەیان کە گوایە باوکی پاشاکە زۆر نەخۆشە، بەڵام سینگ و ھاوڕێکەی تووشی کێشەی زۆر دەبنەوە و ھەروەھا سینگ دەکەوێت داوی خۆشەویستی کچێکەوە بەناوی سۆنیا (کاترینا کێف).

چیرۆک[دەستکاری]

سینگی دڵخۆش (ئاکشای کومار) ھەرچەندە کەسێکی دڵنەرم و باشە، بەڵام لە گوندەکەیان کێشەی زۆری بۆ خەڵکەکە ناوەتەوە و بێزاریانی کردووە، لەوێدا خەڵکەکەی ئەو گوندە بڕیار دەدەن کە سینگی دڵخۆش و ڕەنجێلا کە ھاوڕێیەتی بیانێرن بۆ ئوسترالیا بۆ ئەوەی کوڕی پیاوێکی نەخۆشی گوندەکە بھێننەوە، بەم شێوازە ئارامی بۆ گوندەکە دێت بە دوورکەوتنەوەی سینگ لە گوندەکە. لە فڕۆکەخانە سینگ و کەسێک بلیتی ئوسترالیا و میسڕیان لێ تێک دەچێت و بەم شێوەیە کێشە لە گەشتەکە دروست دەبێت و ھەریەکەیان بۆ وڵاتێکی ھەڵە گەشت دەکەن، سینگی دڵخۆش لە میسڕ کچێک بەناوی سۆنیا دەناسێت و دەکەوێتە داوایی خۆشەویستی ئەو کچەوە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]