دەروازە:کۆمپانیا/وتارەکان/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمپانیای واڵت دیزنی بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەمھێنەرانی فیلمی وێنە جووڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو دەگەڕێتەوە، وەک کەسایەتی، میکی ماوس، دۆنالدک و، گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆ پەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان، دیزنی خاوەنی گەورەترین ستۆدیۆیە لە ھۆڵیوودا. واڵت دیزنی پێش ساڵی ١٩٩١ کارەکتەری بەناوبانگ ناسراو بە میکی ماوسی دروست کرد. کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان. زیاتر...