دەروازە:ژاپۆن/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گێیشا (یان گێیگی؛ 芸者) ھونەرمەندی مێینەی یابانین. ئەوان شارەزان لە ھونەری جیاوازدا، وەک ژەنینی میوزیکی کلاسیکی یابانی، سەماکردن و ھۆنراوە. ھەندێک خەڵک بڕوایان وایە کە گێیشایەکان لەشفرۆشبن، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. وشەی گێیشا لە دوو وشەی یابانی پێکھاتووە، 芸 (گێی) کە واتا "ھونەر" وە وشەی 者 (شا) کە واتای "کەسێک کە دەیکات"دەگەیێنێت. مانای تیپیی وشەی "گێیشاً لە کوردیدا "ھونەرمەند"ە. گێیشایەکان ڕێزێکی زۆریان لێدەگیرێت و گرانیشە ببیت بە گێیشایەک. وشەیەکی دیکە کە لە شوێنی گێیشا بەکاردێت، وشەی "گێیکۆ"یە (芸子). ئەم وشەیە زیاتر لە کیۆتۆ بەکاردەھێنرێت. کیۆتۆ پارێزگایەکە کە نەریتی گێیشا (گێیکۆ) دێرینتر و بەھێزترە. بوون بە گێیشا (گێیکۆ)یێکی پیشەگەر لە کیۆتۆ ٥ ساڵ مەشقکردنی پێویستە. خوێندکارانی گێیکۆ پێیاندەگووترێت "مەیکۆ" (舞子) کە بە مانای "سەماکردن"دێت وە وشەی "کۆ" (子) بە مانای "منداڵ" دێت. مەیکۆکان میکیاجی سپی و کیمۆنۆی چەندین ڕەنگی جیاواز لەبەردەکەن. گێیشاکان کیمۆنۆی سادەتر لەبەردەکەن و میکیاجی سپی تەنھا لە بۆنە تایەتەکان بەکاردێنن.

زیاتر...