دەروازە:ڕوەک/زانای ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبووحەنیفەی دینەوەری(٨٢٨- ٨٩٨) ناوی تەواوی ئەبوو حەنیفە ئەحمەد کوڕی داودی کوڕی وەنەندی دینەوەریە. دینەوەری ڕوەکناس، مێژوونووس، بیرکار و ئەستێرەناسی کوردە کە لە دینەوەر لە دایک بووە. ھەروەھا کە دیارە ناوی باپیری وەنەندە کە ناوێکی کوردییە. دینەوەری بۆ خوێندن ڕۆشتوەتە ئەسفەھان، کووفە و بەسرە.دینەوەری زیاتر وەکوو ڕوەکناسێکی گەورە دەناسرێ. یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی کتاب النباتە (واتە کتێبی ڕوەک) کە بەرھەمی لێکۆڵینەوەی خۆی لە سەر گیاکانە و ناوی زۆرێک گیای تێدا کۆکردوەتەوە کە پێشینیان لە سەر بازێکیان زانیارییەکیان نەبووە. زیاتر...