دەروازە:پزیشکی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی کەسێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی سییەکان
وێنەی کەسێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی سییەکان

شێرپەنجە بە نەخۆشیی ترسناک ناسراوە. شێرپەنجە ساڵانە زۆرێک لە خەڵک دەکوژێت لە ھەموو جیھان، بەڵام ھەوڵێکی دڵ خۆشکەر ھەیە، چەند ملیۆن لەخەڵکی شێرپەنجەیان ھەیە و ھێشتاش دەژین. شێرپەنجە نەخۆشی نییە. زیاتر لە ١٠٠ جۆری جیاواز دەگرێتەوە کە ھەموو بەشەکانی لەش ئەگەری تووشبوونیان ھەیە پێیەوە لە هەموو لەشی مرۆڤێکدا هەیە. بەڵام ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە یەک سیفەتی وەک یەکیان ھەیە ئەویش بریتیە لە ئەو خانەیەیەی کە تووشی شێرپەنجە دەبێت کۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن.

ھەموو بوونەوەرێکی زیندوو لە خانە پێکھاتووە. لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی سی ترلیۆن خانەی ھەیە. خانەکان زیاد دەبن بە دابەش بوون. لە لەشی ھەر مرۆڤێکی پێگەیشتوو لە ھەر خولەکێک ٢٥ میلۆن خانە دابەش دەبن. ئا بەم شێوەیە لەش خۆی سارێژ دەکات.

ھەندێک جار خانەیەک لە ژێر کۆنتڕۆلی لەش دەردەچێت و بەردەوام دابەش دەبێت بە زۆری، ئەمە پێی دەوترێت شێرەپنجە «خانەی ناتەندروست» کە بەبێ کۆنتڕۆڵ گەشە و زیاد بوون دەکات کە پێیان دەوترێن خانەی شێرپەنجەیی.


زیاتر...