دەروازە:وەرزش/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەیمار دا سێلڤا سانتۆس جۆنیۆر ( به‌ ئینگلیزی: Neymar) لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٩٢، نێیمار یاریکەری هێڵی هێرشبەرە کە یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات. نێیمار پێشتر یاری بۆ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی یاریکردووە ،هەروەها نەیمار زۆرجار بە جێگرەوەی پێلێ دەچوێندرێت لەلایەن بەڕازیلییەکانەوە.

نەیمار دوای بەسەربردنی سێ وەرز لە یانەی بارسێلۆنا و بەدەستھێنانی ٨ نازناو ڕوویکردە یانەی پاریس سان جێرمان، ئەمەش دوای ئەوە هات کەوا یانە پاریسیەکە ئامادەبوو بڕی شکاندنی بۆندەکەی نەیمار بدات کەوا ٢٢٢ ملیۆن دۆلار کە ئەمەش کردیە گرانترین یاریزانی جیھان.

زیاتر...