دەروازە:وزە/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە فیزیکدا، وزە تواناییی کردنی کارە.تایبەتمەندییەکی خاوەن چەندایەتییە کە بۆ ئەوەی تەنێک یان سیستمێکی فیزیکی کارێکی لەسەر بکرێت یان گەرم بکرێتەوە، دەبێ پێی بدرێت. وزە چەندایەتییەکی بمێنە؛ یاسای بمێنیی وزە دەڵێت کە وزە دەتوانێ شێوەی بگۆڕێ بەڵام ناتوانێ درووست بکرێ یان لەناو بچێ. یەکەی پێوانیشی لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا جووڵە، کە بریتییە لەو بڕە وزەیە کە کاری جووڵاندنی تەنێک بە ئەندازەی یەک مەتر بەھۆی ھێزێکی یەک نیووتنییەوە بە تەنەکەی دەدات. بۆنموونە وزەی زیندەیی وەک دەبینرێت لە وزەیەکی کیمایی کە لە خۆراکەوە پاش ھەزمکردنی دروست دەبێت؛ و وزەی کیمیایی لە تەختە یان درەختەکان کە پێشتر بۆ خۆ گەرمکردنەوە و ئاگر کردنەوە بەکار ھاتوون دەبینرێت؛ و لە سەرەتای دروستبوونی شۆرشی پیشەسازییەوە وزەی ئاوی بەکار ھات کە بۆ کارپێ کردنی زۆر ئامێر بەکار ھات. ھەروەھا وزەی گەرمیشمان ھەیە ئەم جۆرە وزەیە لەو مەکینە و ئامێرە ھەڵمیانەدا دەبینرێت کە وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی دەگۆرن؛ و ئامێرە ھەڵمینەکان بەو ئامێرانە ناسراون کە دەرە سوتن یاخوت سووتانێک لە دەرەوەیدا ڕوو دەدات، چونکە سووتەمەنییەکەی لە دەرەوەی ئامێرەکە سووتانێک دروست دەکات و دەگاتە پلەی کوڵان بۆی بتوانێت ھەڵم دروست بکات. بەڵام لەسەدەی نۆزدەھەم مەکینەی ناوەسوت دروست کرا، کە سووتەمەنییەک بەکار دەھێنێت کە لەناو ئامێرەکە دەسوتێت وەک ئوتومبێل، و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ وزەی میکانیکی کە دەتوانێت ئامێرەکە بجوڵێنێت. اوزەیەک کە تازە نابێتەوە دەتوانین لە ناخی زەویدا بیدۆزینەوە بە شێوەی شل وەک نەوت، یان بە گاز وەک گازی سروشتی، یان بە شێوەی ڕەق وەک خەڵوزی بەردین؛ و بە تازە نەبوەکان ناو دەبرێن چونکە ناتوانرێت دووبارە بەکار بھێنرێتەوە لە ماوەیەکی کورت دا، و ئەو وزانە لە ڕاستیدا لە وزەی خۆرەوە ھاتون و بوون بەو جۆرانە لە مادە؛ و ھەموو جۆرەکانی تر لە کۆتادا دەبنەوە بە وزەی خۆر تەنھا وزەی ناوەکی نەبێت. سەرچاوە تازە بوەکان دەکرێت لە وزە زیندەیییەکانەوە بدۆزرێنەوە وەک سووتانی ڕوەک و ئێسکی زیندەوەر. وەک کاتێک کە درەخت یان ھەرچییەک بسوتێنین، ئەمە واتا وزەیەکی زیندەییمان بەکار ھێناوە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی ٣٪ لەکۆی گشتی وزە کە دەکاتە ١٠ گێگاوات وزەی کارەبایی دەست دەخرێت؛ و گەرمییە وزەی زەوی بۆ گەرمکردنەوە بەکار دێت؛ و ئەوەش پێویستی بە ھەڵکەندنی زەوی بە درێژی ٤٠٠ مەتر بۆ ٢٠٠٠ مەتر ھەیە، بۆ دەرھێنانی ئاوی گەرم لێی و بەکار ھێنانی وەک کارەبا و گەرمکردنەوە.