دەروازە:مۆسیقا/ھونەرمەندان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Wolfgang-amadeus-mozart 1
Wolfgang-amadeus-mozart 1

یۆھان سباستیان باخ (بەئەڵمانی: Johann Sebastian Bach، ٣١ی ئازار ١٦٥٨ - ٢٨ی تەمموز ١٧٥٠) ئاوازدانەر و ئۆرگانژەن و هارپسیکۆردژەن و ڤایۆلنژەن و ڤیۆلاژەنێکی ئەڵمانیی بوو لەسەردەمی بارۆکدا. باخ توانیی ستایڵە مۆزیکییەکانی ئەو کاتە ئەڵمانیا بەپێز تر بکات لەڕێگەی ئەو توانا مۆزیکییەی کە هەیبوو لە کاونتەرپۆینت، هارمۆنیک، مۆتیڤیکدا و هەروەها بەوەی کە کۆمەڵێک کێش و فۆڕم و شێوازی بیانیی هێنایە ناو مۆزیکی ئەڵمانییەوە، بەتایبەتی لە ئیتاڵیی و فەڕەنسییەوە. ئاوازەکانی ئاخ بریتیین لە کۆنشێرتۆکانی براندنبێرگ، ماس لە سیی بچووکدا، Das Wohltemperierte Klavier، دوو پاشن، کارەکانی کیبۆرد و زۆرتر لە ٣٠٠ کانتاتا، کە نزیکەی ١٠٠ دانەیان لەدوای مردنییەوە بزر بوون. مۆزیکی باخ گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەهۆی قووڵیی ڕووناکبیریی و بەهێزی تەکنیک و جوانیی هوونەری مۆزیکەکەیەوە.

(زیاتر…)