دەروازە:فەڕەنسا/پێشەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای فەڕەنسا
ئاڵای فەڕەنسا
Armoiries république française
Armoiries république française

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆراوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای "سپیی ناوەڕاست" ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی "ئینگلیزی" و دەریای باکور، ھەروەھا لەڕووباری "ڕاین" ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە "شەش لا." فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە". فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەوروپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری "نەتەوە یەکگرتووەکان" یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی "ئەنجومەنی ئاسایش" کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتووەکان" ەو مافی "ڤیتۆ" ی ھەیە، یەکێکیشە لەو "٩ " وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

زیاتر…