دەروازە:فلیپین/ژیاننامەی هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گلۆریا ئارۆیۆ (Gloria Macapagal Arroyo؛ لە دایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٤٧) کەسایەتی ژنە سیاسەتوان و ئەکادیمیی فلیپینییە. ئەو لە ماوەی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ تاوەکوو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بووە ١٤ەمینن سەرۆکی وڵاتی فلیپین. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠، بووەتە سەرۆکی دامەزراوەی زانکۆی ئەنگەلیس. گلۆریا لە ماوەی ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٨ تاوەکوو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١، جێگری سەرۆکی فلیپین بوو. هەروەها لە ماوەی ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، سەرۆکی پەرلەمانی فلیپین بووە. ئەو لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٨، سیناتۆر بووە لە پەرلەمانی فلیپین. گلۆریا لە ساڵی ١٩٦٨ هاوسەرگیری لەگەڵ خۆزێ میگێل ئارۆیۆ ئەنجامدا، ئەوان بەیەکەوە خاوەنی سێ منداڵن.

زیاتر...