دەروازە:عێراق/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی کەنداو یان شەڕی کەنداوی فارس یان گەردەلولی بیابان (بە ئینگلیزی: Gulf war). شەڕێکی گەورەبوو کەلە نێوان وڵاتی عێڕاق و وڵاتی کووەیت بە پشتگیریکردنی وڵاتانی ھاوپەیمان ڕوویدا. کە زیاد لە ٧٠٠٬٠٠٠ سەربازانی وڵاتی جیاواز بەڕۆڵی جیا جیا دژی ھێزەکانی عێڕا ق جەنگان، کە وڵاتی کوێتیان داگیرکردبوو. وە ھێرشی عێڕاق بۆسەر کوێت ھاوکاتبوو لەگەڵ کەوتنی ڕاپەڕینی کوردان لە باکووری وڵات و شیعە موسڵمانەکان لە باشووری وڵاتی عێڕاق. کە دواتر ناوچەی دژە فڕین درووستکرا بە مەرامی پاراستنی ھەردوو گەلەکە و مافی ئۆتۆنۆمی درا بە باشووری کوردستان لە بەشی باکووری عێڕاق. ھێرشەکانی ھێزەکانی عێڕاق بۆسەر وڵاتی کووەیت و بەتاڵانبردنی لەلایەن ھێزەکانی عێڕاقەوە ئەنجامی خراپی ھەبوو بۆ دەست ھەڵاتی فەرمانڕەوایی سەدام حوسێین و زۆۆرینەی ھێزە سەربازی و ھێزە سیاسییەکەی لەدەستدا.
زیاتر....