دەروازە:شەڕی سارد/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی سارد یان جەنگی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکاندا. لە تایبەتمەندنییەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، وە دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەتدا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکاندا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییە نێو دەوڵەتییەکان لە ڕێگای دانوستانەوە.

سەرەڕای نەتوانینی زۆربەی لێکۆلەران و زانایانی بواری پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان دا لە دیاری کردنی ماوەی دەست پێ کردنی ئەم جەنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ماوەی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٤٦ بە سەرەتای سەر ھەڵدانی ئەم جەنگەیە ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی وتارەکەی"چرچڵ" بۆ دامەزراندن و پێکھێنانی یەکێتی سەربازی "ئەنگلۆ ئەمریکی" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیزم

ئەو دوو وڵاتە گەورەیە بریتی بوون لە یەکێتی سۆسیالیستی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کە زۆربەی خەڵک پێیان دەڵێن ڕوسیا و ئەمریکا. ھەر کام لەم دوو وڵاتەش ھاوپەیمانی تایبەت بە خۆیان ھەبوو. وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات ھاوپەیمانی ڕوسیا بوون و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاواش پشتیوانی ئەمریکا بوون. زۆرجار بەم ھاوپەیمانییەتییە دەوترێت یەکێتی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا. زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەوڵیان دا خۆیان بەدوور بگرن لەم دەرگیرییە بەڵان بۆ ھیچ وڵاتێک نەلوا کە بەتەواوی خۆی لە کاریگەرییەکانی بپارێزێ. جەنگی سارد ھۆکاری زۆری ھەبوو بەڵام ئەگەر وا بڕیار بێت کە تەنھا یەکێکیان ھەڵبژیرین، دەتوانین بڵێن ھۆکارەکەی «ترس» بوو. ڕوسیا لە ئەمریکا دەترسا و ئەمریکاش لە ڕوسیا دەترسا. ڕەوشی بەڕێوەبردنی وڵاتی ڕوسییە جیاواز بوو دەگەڵ ئەمریکا و ھەر کام لەوان دەترسان کە ئەوی دی شێوازی ژیان لە وڵاتەکەی لەناوبەرێت. ھەر کام لەوان باوەڕ و فیکری