دەروازە:شمشێربازی/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە، فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیووتەریی سەرکێشیی ئەمریکیی ٢٠٢٢-ە، لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەش کراوە. درێژەی فیلمی سپین-ئۆفی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و ھەروەھا شەشەم فیلمی فرەنچایزی شڕێکە. لەلایەن جۆڵ کرۆفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پۆڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی دەنگی پووس و کیتی لە پووسی پووت لەپێ دەردەبڕن و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرێنس پیوو، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتیی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە شوێنی گەشتی پووسی پووت لەپێ دەکەوێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان. زیاتر...