دەروازە:شانۆ/وتاری هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاوەڕوانی گۆدۆ (بە ئینگلیزی: Waiting for Godot) یەکێکە لە شانۆنامەکانی نووسراوەی ساموێل بێکیت، ئەم کتێبە یەکێک لە بەرھەمە ئەدەبییەکانی بەناوبانگی جیھانە. ئێوارانێ، لە ڕێگایەک، لە دەرەوەی شارێ، لە پاڵ دارێکی بێ گەڵا، دوو مرۆڤی بە ڕواڵەت ھەژار و سەرگەردان بە ناوانی ئیستراگۆن و واڵدیمر لەگەڵ کەسێک بە ناو گۆدۆ کە نازانن کێیە بڕیاریان داوە یەکتر ببینن و چاوەڕوان دانیشتوون. چاوەڕوانی ھیوایێکن بۆ ژیان.

ئیستراگۆن شەوی پێشووی لە ناو چاڵێکدا ڕایبواردووە و کەسانێکی نەناس زۆریان لێ دابوو. قسە سەبارەت بە لێدان، دەیانخاتە بیری توند و تیژی خەڵک و بەداخ دەبوون کە بۆ لە ساڵی ١٩٠٠، ئەو جار کە جوان و لەبار بوون، لە بان بۆرجی ئیفێل خۆیان نەخستە خوارەوە. ئیستراگۆن لە کەوشە تەنەکانی کەوا پای دەتێرنە ئێش و والدیمێر لە کڵاوەکەی کەوا بووە بایس خوریان سەری و ھەر وەھا نەخوشیی میزڵدان، ئازار و ژان دەبینن. ناتوانن ئەو جێگا بەجێ بھێڵن چۆن چاوەڕوانی گۆدۆن و ناچارن لەم شوێنە بمێنن تا ئەو کاتە گۆدۆ بەڵێنی ڕاست دەکاتەوە لەگەڵیان. ئەمان نە دڵگەرمیکیان بەم عەھد و بەڵێنە ھەیە نە بە ئەو شوێنەی دیداریان کە ئەم جێگایە و لە ژێر ئەم دارەسە.

زیاتر...