دەروازە:سریلانکا/وتار/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەربدەندی پالک (بە ئینگلیزی: Palk Strait) ئاوەڕێیەکە لە باشووری ڕۆژاوای کەنداوی بەنگال لە زەریای ھیند دا، ئەم دەربەندە لە نێوان باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیند و باکوری سریلانکا دا ھەڵکەوتووە. ئەم دەربەندە نزیک بە ٤٠ بۆ ٨٥ مایل (٦٤ تا ١٣٧ کیلۆمەتر) پانتایی ھەیە و درێژییەکەی دەگاتە ٨٥ مایل (١٣٧ کیلۆمەتر) ھەروەھا کۆمەڵە گردێکی ژێرئاوی وەک پێلی لە باشووریدا ھەڵکەوتوون کە ئادامز بریج (یان راماز بریج) پێک دێنن. ھەروەھا دوورگەی پامبان (ھی ھیندستان) و دوورگەی منار (ھی سریلانکا) لە باشووری ئەم دەربەندەدان. چەندین ڕووبار، لەوانی ڕووباری وایگای ھیند دەڕژێنە ئەم تەنگاوە وە چەندین دوورگەی سریلانکاش ھەر لەوێدا ھەڵکەوتوون. بەندەری جەفنا، ناوەندی بازرگانی باکووری سریلانکا لە ڕێگەی ئەم دەربەندەوە لەگەڵ ویلایەتی تامیل نادوی ھیند بازرگانییان ھەیە.

زیاتر...