دەروازە:زانستی کۆمپیوتەر/وتارەکان/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە)، سترەکچەر (جەبر)، بۆشایی (ئەندازە)، و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری). ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە. بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن. لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار «بێنجەمین پێرس» ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: «ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات». لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێت: «تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن». بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوە ئەندازەیییەکان، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.