دەروازە:دەروونناسی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئالفێرد ئادلێر (بە ئەڵمانی: Alfred Adler) (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٨٧٠ — کۆچی دوایی ٢٨ی ئایاری ١٩٣٧ی زایینی) دەروونناسێکی بەناوبانگی ئۆتریشی بوو. ئادلێر وەک یەکەم پێشەنگی تاقمی دەروونناسی کۆمەڵایەتی دێتە ھەژمار، لەبەر ئەوەی لە ساڵی ۱۹۱۱دا لە زیگمۆند فرۆید جیا بۆوە. ئەو بیردۆزێکی داڕشت کە ھۆگرییەکانی کۆمەڵایەتی لەوێدا ڕۆڵێکی بەرچاوی دەگێڕا و تاکە دەروونناسێکە کە تاقمێکی چوار کەسیی پێک ھێنا کە بە ناوی خۆیەوە ناو نراوە. ئادلێر لە ۵ی شوبات لە دەور و بەری شاری ڤیێنای ئۆتریش لە بنەماڵەیێکی زەنگین لە دایکبوو. سەردەمی مناڵیی بە نەخۆشیی، بەرچاوتەنگی براگەورەکەی و پەراوێزخستنی لە لایەن دایکیەوە دیاری کرابوو. ئەو خۆی پێ کەسێکی ناشیرین و وردیلە بوو. ئادلێر بە بەراورد لەگەڵ دایکی، خۆی لە باوکی پێ نزیکتر بوو و وەکوو یۆنگ لەوانەیە ھەر بەو ھۆکارە دواتر دژایەتی چەمکی گرێی ئۆدیپی کرد کە لە ئەزموونەکانی سەردەمی منداڵیی ئەودا ڕەنگ دانەوەیێکیان نەبوو. ئادلێر لە تەمەنی منداڵیدا بەوپەڕی تواناوە ھەوڵی دەدا ھەتا خۆشەویستیی ھاوتەمەنەکانی بۆ خۆی مسۆگەر بکات و وردە وردە کە گەورەتر بوو ھەستی ڕێز و گەورەیی و وەرگرتنی لەلایەن کەسانی ترەوە لە خۆیدا بەدیکرد کە لە ناو ئەندامانی بنەماڵەکەیدا بەدی نەدەکرد.

زیاتر...