دەروازە:دەروونناسی/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەمۆکی، نیگارێک
خەمۆکی، نیگارێک

خەمۆکی یان ژاکاوی (بە ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی. زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت. خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری، گوم بوون (Loss)، تووڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

خەمۆکی دەبێتە ھۆی گۆڕان یان لادانی دیدی ئەو کەسە بۆ خودی خۆی و ژیانی و کەسانی دەوروبەری، بە واتایەکی تر کەسی خەمۆک ڕەشبینە بەرامبەر بە ھەموو شتێک و زۆر نەرێنییە بەرامبەر بە ھەموو ڕووداوێک و ناتوانێت وا وێنا بکات کە ھەر ڕووداوێک، کێشەیەک یان ھەڵوێستێک بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر دەبێت.

زیاتر...