دەروازە:خەیاڵی زانستی/وتاری پەیوەندیدارر/٤
ڤێنەم (بە ئینگلیزی: Venom) فیلمێکی سووپەرھێرۆیی ئەمریکییە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دا کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بەرھەمی ھێناوە ڕۆبن فلیشەر کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، ھەریەکە لە تۆم ھاردی، میشێل ویلیامز، ڕیز ئەحمەد، سکۆت ھیز، ڕێد سکۆت و جێنی سلێت ڕۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکەدا بینیوە. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر ئێدی بڕۆک (ڤێنەم) کە کاری ڕۆژنامەسی دەکرد، بە مانایەکی تر کە دەکەوتە دوای ئەو کەسانەی کە کەس بەدوایاندا ناڕوات، ڤێنوم یەکێکە لە نادیارتریین و خراپترین کەسەکان لە (ماڕڤیل) ھەروەھا دوژمنی پیاوی جانجاڵۆکەیە (سپایدەرمان). ئێدی کەسێکی زۆر ئاسای بوو، تا ئەو کاتەی بە دوای سەرۆکی کۆمپانیای زانست کەوت، بۆ لێکۆڵینەوە بەس سەری نەگرت، بەڵام لە ھەمان ڕۆژدا ژنێکی دیت، کە لە ھەمان کۆمپانیا ئیش دەکات، بۆ ئەوەی زانیارییەکان بەدەست بھێنێت لەگەڵ ژنەکە قسەی دەکرد، سەبارەت بە کۆمپانیاکە و ژنەکە پێی وت، کە کۆمپانیاکە شتی نوێیان دۆزیوەتەوە، بە ناوی (سمپیۆت) و کۆمپانیاکە تاقیکردنەوەی خراپ دەکات، بە تێکەڵکردنی مرۆڤ و سمپیۆت.