بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:تورکیا/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەوڵەتی سەلجوقی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٠٩٢ز دوای کۆچی دوایی مەلیکشاە
دەوڵەتی سەلجوقی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٠٩٢ز دوای کۆچی دوایی مەلیکشاە

ئیمپراتۆریەتیی سەلجووقی یان سەلجووقییەکان، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورک بوون و حوکمی ئەفغانستان و ئێران و بەشێک لە ئەنادۆڵ، سووریا، عێراق و نیمچەدوورگەی عەرەبییان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨ی زایینی و پاشان ھەتا ١١٩٤، پایتەختەکەیان نەیشابوور و ڕەی و پاشان ئەسفەھان بووە. سەلجووقییەکان دەچنەوە سەر ھۆزی قنق، یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی ئۆیغوزی تورکی، ئەم ھۆزە بوونە مسوڵمان لە سەردەمی سەلجووقییەکان. (تەواوی وتار...) حەفیدەکانی سەلجووق، کە (تەغڕۆڵ بێگ و جغری) بوون شانشینەکەیان کردە دوو بەشەوە، بەشی ڕۆژاوا کە بنکەکەی ئەسفەھان بووە، بەشی ڕۆژھەڵاتە کە بنکەکەی مەڕو بوو. لە دوای سەرکەوتنی ەغڕۆڵ بێگ بەسەر غەزنەویەکان ساڵی ١٠٤٠ز لە نزیک زەنگان شانشیەنەکەی فراوان بوو بە لای ڕۆژئاوادا زیاتر، و فارسی خستە سەر ساڵی ١٠٤٢ز، و ھەندێک لە بەشەکانی ئەنادۆڵ و پاشان عێراقی گرت ساڵی ١٠٥٥ز، و دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر بوەیھیەکاندا لە عێراق تەغڕۆڵ بێگ چووە بەغداوە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...