دەروازە:بەلجیکا/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا. ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە، بۆیە بە وڵاتی پادشایەتیی بەلجیکا ناو دەبرێت. پایتەختەکەی شاری برۆکسلە. بەپێی دوا ئامار، ژمارەی دانیشتوانی ١٠،٦ ملیۆن دەبێت. ساڵی ١٨٣٠ سەربەخۆییی وەرگرتووە و ساڵی ١٩١٩ سنوورەکانی دیاری کراون. ناوی ئەم وڵاتە لە Gallia Belgica وەرگیراوە کە پارێزگایەکی ئیمپراتۆریی ڕۆم بووە. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «بلژیک» و لە باشووری کوردستان «بەلجیکا» بەکار دەبرێت.

بەلجیکا دەکەوێتە سەر دەریای سەروو، سنووری وشکانیی لەگەڵ وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ھۆڵەندا و لوکسەمبورگەوە ھەیە. ڕووبەری بەلجیکا نزیکەی ٣٠.٥٢٨ کیلۆمەتر دووجا دەبێت، لەڕووی گەورەیییەوە ١٣٧ەمین وڵاتی دونیایە.

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بەلجیکا ١١,١٤٤,٤٢٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠.١٥ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤١.٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٨ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.