دەروازە:ئۆڵۆمپیاد/زانیاری/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  • … کە ئەو یاریانەی کە لە یۆنانی کۆندا ئەنجام دەدرا بریتین لە زۆرانبازی و ڕاکردن و تیروکەوان و ھەڵدانی ڕم و بازدانی درێژ و براوە تاجێک لە گەڵاکانی دارەختی بەدەست دەھێنا و دوای بوون بەپاڵەوان دەگەڕایەوە بۆ زێدی خۆی؟
  • … کە پیێر دی کۆبێرتین ئاڵای نوێی بۆ ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ١٩١٤ دیزاین کردووە؟
  • … کە یەکەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێوەچوو؟
  • … کە سێیەم یاری ئۆڵۆمپیاد کە لە ساڵی ١٩٠٤ لە شاری سانت لویس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، نزیکەی پێنج مانگ بەردەوام بوو، چونکە ڕووداوەکانی لە یەکەمی مانگی تەممووزەوە دەستی پێکرد و تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بەردەوام بوو، زۆرێک لە وڵاتان بەھۆی گرانی نرخی گەشتکردن بۆ ئەمریکا خۆیان لە بەشداریکردن بەدوور گرت؟
  • … کە مەلەکردن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ پیاوان بێت خرایە ناو پرۆگرامی ئۆڵۆمپیادەوە؟ بەڵام ژنان لە یارییەکانی ستۆکھۆڵم لە ساڵی ١٩١٢ بەشدارییان تێدا کردووە؟
  • … کە کۆرنیلیا ئەندەر زۆرترین میدالیای لە ساڵی ١٩٧٣ بەدەستھێناوە کە بریتین لە ھەشت زێڕ و دوو زیو؟