دەروازە:ئاو/دەستپێک/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاو (بە ئینگلیزی: Water) ماددەیەکی بێ بۆن و رەنگ و تامی کیمیایییە، ئاو یەکێکە لە گرنگترین ڕەگەزە سەرەکی و پێویستەکان بۆ ژیان لەسەر هەسارەی زەوی کە پێکهاتوە لە چوار بەرگی سەرەکی (١-بەرگی گازی ٢-بەرگی ئاوی ٣-بەرگی ڕووەکی و ئاژەڵی ٤-بەرگی بەردین) لە دوای هەوا ئاو زۆرترین بلاوبونەوەی هەیە لەسەر زەوی کە بە H2O ھێما دەکرێت. یەک مۆڵگە لە ئاو پێک دێت لە گەردێک ئۆکسجینێک و دوو گەرد لە ھایدرۆجین کە بە بەندی ھاوبەش پێکەوە بەستراون. ئاو شل دەبێت لە پەستان و پلەی گەرمیەکی دیاریکراودا، لە سروشتدا بارودۆخی ئاو لە سێ دۆخەکەیدا (شلی و ڕەقی و گازی) دەگۆڕێت بەردەوام بەهۆی وزەی تیشکی خۆرەوە دەگۆڕێت کە بە (سوڕی ئاو) دەناسرێت، بڵاوبونەوەی ئاو لە زەویدا خۆی لە زەریا و دەریا و ناوچە بەستەڵەکیەکان و دەریاچە و ڕوبار و ئاوی نێو خاک و ژێر زەوی و بە شێوەی هەڵمی ئاو لە بەرگە گازدا...دیکە دەبینێتەوە بەڵام لەسەر زەوی زۆرتر بەشێوەی ڕەق، سەھۆڵبەند و بەشێوەی گاز ھەیە. ئاو ٧٠٫٩٪ ی ڕووی زەوی دادەپۆشێت


ھەنووکە ٨٨ وتار لە دەروازەی ئاودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە