دێرین ناسی سووباکواتیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سووباکواتیک بە دێرین ناسی ژێر ئاو دەوترێت. واتە گەڕان بە دوای هەر کەرەستەیک کە لە ژێر ئاودایە. سووباکواتیک زیاتر بە کەنوکۆڵی دێرین ناسانە لە ناو ئاوی زەریاچە و رووبارەکان دەوترێت. بە کەندوکۆڵ لە ناو ئاوی زەریاکان دێرین ناسی ژێر زەریا دەوترێت. ئەم دیسیپلینە لە کۆتایی دەیەی 1980ی زایینیەوە گەشەی سەندوە و ئەمڕۆکە لە زانکۆکان بەشێکی تایبەت بۆ دێرین ناسی سووباکواتیک و ژێر ئاوی تەرخان کراوە. لەم ساڵانەی دوائیەدا ژمارەیەک لە کەشتی و جەنگاوەرە ئاسمانیەکانی سەردەمی شەڕی جیهانی کە بە تەواوی ون ببون لەم ڕێگەوە دۆزراونەتەوە. دێرین ناسی سووباکواتیک هەروەها کار لە سەر گۆڕانکاری کەش و هەوا لە پێوانەی قاڕەیی، بومەلەرزە و هتد دەکات کە بوونەتەە هۆی وشک بوونی ئاو یان هاتنە سەرەوەی، بۆ نموونە ئەو شوێنەوارانەی کە رۆژانێک مرۆڤ تێدا نیشتەجێ بووە و ئەمڕۆکە پڕن لە ئاو. هەروەها رەوتی تاویانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەری زۆر جار شوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤ و ئاژەڵی بە ئاو داپۆشیوە. ئەمرۆکە دیرین ناسانی سووباکواتیک و ژێر ئاوی ژمارەیەکی زۆر لە فۆسیلەکان و کەرەستە کۆنەکانیان لە ژێر ئاوەکان دەرهێناوە و کەرەستەیەک وەک کەشتی، گۆزە و ئەوانەی مرۆڤ بەرهەمیانی هێناوە و کەرەستەگەلێ لەو جۆرەیان گواستوەتەوە سەر وشکی و چاکیان کردوەتەوە.