دیسکۆگرافیی زەین مالیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیسکۆگرافیی زەین مالیک
ئەلبومە ستودیۆیییەکان۳
ڤیدیۆکلیپەکان۱٦
تاکەگۆرانییەکان۱۷

دیسکۆگرافیی گۆرانیبێژی ئینگلیز زەین مالیک پێکھاتووە لە سێ ئەلبومی ستۆدیۆیی، حەڤدە تاکە گۆرانی (لەوانەش چواریان وەک هونەرمەندێکی دیاریکراو)، شەش گۆرانی و، دە ڤیدیۆ کلیپ.

دوای ئەوەی زەین لە ساڵی ٢٠١٥ وازی لە وەن دایرێکشن هێنا، لەو ساڵەدا گرێبەستێکی تۆمارکردنی تاکەکەسی لەگەڵ کۆمپانیای RCA Records واژۆ کرد. یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی بە ناوی Mind of Mine لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە، ئەلبوومەکە و گۆرانی سەرەکییەکەی بەناوی "Pillowtalk" گەیشتە ژمارە یەک لە چەند وڵاتێکدا، مالیک بووە یەکەم هونەرمەندی پیاوی بەریتانی کە بۆ یەکەمجار لە هەردوو. بەریتانیا و ئەمریکا بە یەکەم تاکە گۆرانی و یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی. زەین دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆی بەناوی Icarus Falls لە ۱٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۱٨ بڵاوکردەوە، دوای ساڵێک لە بڵاوکردنەوەی چەند هاوکارییەک، سێیەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆی بەناوی Nobody Is Listening لە ۱٥ی ۱ی ۲۰۲۱ بڵاوکردەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "australian-charts.com - Discography Zayn". australian-charts.com. Retrieved 2022-05-14.