مرواری
ڕواڵەت
(لە دوڕەوە ڕەوانە کراوە)
مرواری تەنێکی ڕەق و بەدرەوشەیە کە لە شانە نەرمەکانی لەشنەرمە توێکڵدارە زیندووەکان یان گیانلەبەرانی تردا بەرھەم دێت.[١] بە بەردی بەنرخ دادەنرێت و لە جوانکاریدا بە کار دێت. مرواری لە کاربۆناتی کالسیۆم (زۆرتر ئاراگۆنیت یان تێکەڵەیەک لە ئاراگۆنیت و کالسیت)[٢] پێک ھاتووە. مرواریی نموونەیی بەتەواوی خڕ و لووسە، بەڵام چەندین شێوەی تریشی ھەیە. بەبایەخترین مروارییەکان خۆبەخۆ لە سروشتدا دەئافرێن، بەڵام لەڕادەبەدەر دەگمەنن. ئەم مروارییە کێوییانە بە مروارییە سروشتییەکان ناو دەبرێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Pearls and other organic gems». nature.berkeley.edu. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Pearl». www.gemdat.org. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مرواری تێدایە. |