داڕێژە:وتە١

Permanently protected داڕێژە
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمجارە ئەمرم، لە مردن ناترسم، ژیانێکی باش و تەمەنێکی درێژم ڕابرد، گەلێ شاران و وڵاتان گەڕاوم، گەورە و پادشاکانم دیوە، تاڵی و سوێری زۆرم چەشتووە، بە نیوە خوێندەواری لە سلێمانی دەرچووم و خوێندنێکی بەرزم ھێنایەوە، بە سەربەرزیی دەزانم کە لە ڕێی باوەڕی خۆمدا حەپس و زیندانێکی زۆرم دیوە. لەم وڵاتەدا دوو چاوم ھەبووە، یەکێ (زانستی) و یەکێ (ژین)، ئێستا کە ئیتر لەوانەیە کەڵکی خزمەتم پێوە نەمێنێ و ببم بە بار بەسەر خەڵکەوە، ڕوو ئەکەمە قاپی ئەبەدی، ڕوو ئەکەمە قاپی ئەبەدی بەبێ ئەوەی کە ماڵی کەسم خواردبێ، موحتاجی کەس بووبێتم، ھیچم پاشەکەوت نەکردووە، ھیچیشم لە دوا بەجێ نەماوە، چاوم لە دوای خۆم نییە، خۆم بە ئاخر خێر ئەزانم، ھەرچەندە یەکانە ھیوام ئەوە بوو کە ببینم قەوم و میللەتەکەم پلەیەک لەمە بەرزتر و خوێندەوارتر و پێگەشتووتربن، بوو بەگرێ و لەدڵما و نەمدی، لەگەڵ ئەوەشدا بەختیارم، چونکە بۆم دەرکەوت کە قەوم و میللەتەکەم لە پێشکەوتنان و ھەموو جۆرە توانا و قابیلیەتێکیان تێدایە، ئامۆژگاریم ئەوەیە بخوێنن، کوڕ و کچ تا خوێندەوار نەبن بێسوودە.